لە ماوەی دوو حەفتەدا لە "ئەیوان غەرب"ی ئیلام سێ هاووڵاتی خۆیان كوشتووە
15:56 - 14 جۆزەردان 2712
كوردپا: لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا لە شاری \"ئەیوان غەرب\"ی سەر بە پارێزگای ئیلام و دەورووبەری دوو ژن و كوڕێكی لاو دەستیان داوەتە خۆكوژی و لە ئەنجامدا هەر سێكیان گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 11ی جۆزەران لاوێك بەناوی \"مەهدی ئەحمەدی\" خەڵكی شاری ئەیوان غەرب لە زیندانی ناوەندیی ئیلام دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا هەر لەم پێوەندییەدا رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا ژنێكی دیكە بەناوی \"ئێران مورادیان\" خەڵكی بەخشی \"زەڕنەی\" شاری ئیوان غەرب و هەروەها كەسێكی دیكەش بەناوی \"زەهرا سادقی\" خۆیان سووتاندووە كە بەهۆی لە سەرەوە بوونی رێژەی سووتانەكەیان گیانیان لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نووسیویە، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 11ی جۆزەردان لە گوندی \"كوڵەَجۆ\" ی سەر بە شاری ئەیوان غەرب لە بەهۆی رووداوی هاتۆچۆ ژن و پێنج پیاو گیانیان لەدەست داوە.
دیاردەی خۆكوژی و خۆسووتاندن و خەسارە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران بەگشتی و بەتایبەت پارێزگا كوردنشینەكانی ئێران روو لە زیاد بوونە و وەك یەكێك لە دیاردە خەسارهەڵگرە كۆمەڵایەتییەكان هیچ رێكارێك بۆ پێشگیری و كەم كردنەوەی رێژەی قوربانییانی نەگیراوەتە بەر.
هۆکار و ئامارەکان:
بەپێی توێژینەوەی كۆمەڵناسان خۆكوژی وەكوو دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی لە ئێران روو لە پەرەسەندنە و رۆژانە بەهۆی جۆراوجۆر و بەتایبەت لاوان دەست دەدەنە ئەو كارە و چوونە سەری خەسار و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان وەک سەرەکی ترین هۆکار لە قەلەم دەدرێن.
لاوان وەک توێژی بزۆز کە ویست و داخوازی زۆریان هەیە زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو دۆخ و خەسارە کۆمەڵایەتییانەوە و زیاترین ئاماری خۆکوژیش لەناو ئەم توێژە دایە.
لە بورای ئامار و رێژەی خۆكوژییەوە لە ئاستی ئێراندا پارێزگای كوردنشینی ئیلام پلەی یەكەم، پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان پلەی سێیەم و چوارەم دینە ئەژمار.
بە وتەی داریووش قەنبەری نوێنەری پێشووی خەڵكی ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە حەشیمەتی زیاتر لە 600 هەزار كەسیی ئەو پارێزگایە، ساڵی 1390 بەهۆی كێشەی ئابووری، بێكاری و نەبوونی توانایی بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبەش 1200 كەس دەستیان داوەتە خۆكوژی و بەم بۆنەوە پلەی یەكەمی لەو بوارەدا هەی
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391 ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ١٦ هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی یان خۆیان سووتاندووە.
لە کۆی ئەو ١٦ هاووڵاتییە کوردە ٨ کەسیان پیاو بوون کە تێیایاندا کرێکار، سەرباز و خوێندکار دەبێنرێت و ٨ کەسی دیکەشیان ژن و کچن و بەپێێ زانیاریەکان ژنان و کچان زیاتر لە رێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.
زۆربەی ئاماری خۆكوژییەكان لەناو توێژی كرێكار، هەژار و دەستەنگی كۆمەڵگا دایە و هۆكارەكەشی نەبوونی كار، گرانی و كێشە كۆمەڵایەتییەكانە و 4 كەس لەو ١٦كەسە كرێكار بوون و لە شوێنی كار دەستیان داوەتە خۆكوژی.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.