لە سەدا ١٠ی ژنان گیرۆدە بە مادەی سڕکەرن
20:53 - 10 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەی حەسەن ڕووحانی باس لە زیادبوونی ڕیژەی گیرۆدەبوونی ژنان بە مادەی سڕکەر لە ئێرانیکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڵاوبوونەوەی ڕێژەی گیرۆدەبوون بە مادەی سڕکەر لە نێو ژناندا لە ٤ لە سەد، بۆ ١٠ لە سەد بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە.
وەزیری تەعاونی، کار و خۆشبژیوی کۆمەڵایەتی دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن ڕوحانی باسی لە بەرزبوونەوەی ئەو ئامارە کردوە و ڕاگەیاند: ژنان بە هۆی تووشبوون بە مادەی سڕکەر زیاتر خەساردیتووترن و هەروەها کاریگەری کۆمەڵایەتی لە سەر ژنان بە نیسبەت پیاوان زیاترە.
عەلی ڕەبیعی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەری ئیرنا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادەی سڕکەر، باسی لە دانانی تەنیا ٩٣ ناوەند لە ٢٦٩١ ناوەند و تیمی دەرمانی بۆ کەم کردنەوەیی خەسارتی توشبوون بە مادەی سڕگەر لە ڕێکخراوی بێهزیستیدا کرد.
ناوبراو، دەوڵەتی بە \"بەرپرس\"ی یەکەم بۆ توشبوونی هاووڵاتییان بە مادەی هوشبەر ناو برد.
ساڵی ڕابردوو ٣٢٧ ژن بە هۆی بەکار بردنی مادەی سڕکەر گیانیان لە دەست داوە و کە ئەو ژمارەیە بە نیسبەت ساڵی پێشووتر، ٢٩٥ ژن بووە.
هەروەها سەبارەت بە توشبوونی ژنان بە مادەی هۆشبەر، ستادی بەرەنگاربوونەوە بەو مادە ماڵوێرانکەرە بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ٦٢% لە ژنانی بەکارهێنەر خیزاندارن، ٤١% تەمەنیانژێر ٣٥ ساڵە و ٧١% ئاستی خوێندنیان دیپڵۆم و ژێر دیپڵۆمه.
پێشتر، ژنانی گیرۆدە بە مادەی سڕکەر،تریاک، شیشە، حەشیش و هێرۆئینیان بە کار دەهێنا.