لە ساڵڕۆژی ئامانجدار كردنی یارانەكاندا، لە ئێران نرخی هەڵاوسان ئەگاتە40%
19:19 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: دەزگای بەڕێوەبەریی ئێران لە بوودجە خزمەتگوزارییەكانی وڵات كەم دەكاتەوە و بە خستنەگەڕی لە بازاڕ، دەیهەوێ نرخی هەڵاوسانی وڵات كۆنترۆڵ بكات.
محەممەد رەزا خەباز، ئەندامی كۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیس بە باس كردنی ئەم پرسە، رایەگەیاندووە: بە مەبەستی كۆنترۆڵی هەڵاوسان و رێكخستنی ئابووریی وڵات كە كاتیە و بەپێی توێژینەوەكانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی و جێبەجێ كردنی یاسای ئامانجدار كردنی یارانەكان، پێش بینی دەكرێ كە نرخی هەڵاوسان لە ئێران لە ساڵڕۆژی جێبەجێ كردنی یارانەكاندا بگاتە 40%.
هەر لەم پێوەندییەدا \"ئەحمەد تەوەكولی\" لە نامەیەكدا باسی لە ساختەكارییەكانی دەوڵەت كردووە و نووسیویە: دەوڵەت تەنیا یەك لەسەر هەشت لە 30%ی ئەو داهاتەی كەلە ئەنجامی چوونە سەری نرخەكان كە بۆ پێگشیری لە داخرانی كەرتەكانی وەبەرهێنان و بێكاریی كرێكاران تەرخانی كردووە، بە كەرتەكانی داوە.
ماڵپەڕی ئەفكارنیووز، لە راپۆرتێكدا باسی لە نرخی كاڵا و شتومەكە سەرەكییەكانی خەڵك كردووە كەلە مانگەكانی دواییدا نرخیان چۆتە سەرێ و بڵاوی كردۆتەوە: تەواوی بەرهەمە شیرەمەنییە 25% هەتا 30% نرخیان زیادی كردووە و نان كە ئامانجدار كردنی یارانەكان زۆر كاریگەریی لەسەر نرخی داناوە نزیك بە 150 هەتا 300% زیادی كردووە و كاڵاگەلی وەكوو بەرهەمی بیناسازی، دەوا و دەرمان و كەلوپەلی ناوماڵیش نزیك بە 15 هەتا 40% نرخیان زیادی كردووە.
پێشتر ئەحمەدی نەژاد لە وتووێژێكی تەلەفیزیۆنیدا باسی لەوە كردبوو كە هەتا كۆتایی ئەمساڵ نرخی هەڵاوسان لە ئێران دەبێتە یەك رەقەمی، كە بە وتەی لێپرسراوی گشتیی بانكی ناوەندی نرخی هەڵاوسان لە ئێران نزیك بە 21%ە و بە باوەڕی كارناسانی ئابووری نرخی هەڵاوسانی راستەقینە لە ئێران پتر لەو رێژەیە.