لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر كردنەكانی شاری بۆكان، مامۆستایەكی كوردیش قوڵبەست كرا
21:42 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: مامۆستایەكی كورد لە شاری بۆكان لەپاش خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتیانی ئەو شارە دژ بە دیاردەی رفاندنی قوتابیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"مەولوود غونچەزەرد\" مامۆستای وانەی عەرەبی قوتابیانی دوا ناوەندیی شاری بۆكان رێكەوتی 8ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە.
بەوتەی كەسانی ئاگادار ئەو مامۆستا كوردە بە تاوانی بەشداریی چالاكانەی لە خۆپیشاندانە ئیعترازییەكەی شاری بۆكان دژ بە دیاردەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر قوتابیانی ئەو شارە، دەستبەسەر كراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەسی ماتۆرسوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابیانی ناوەندیی و دوا ناوەندیی و سەرەڕای دەستدرێژی كردن بۆ سەرییان گیانیشیان لێئەستاندوون و زۆربەی شەوەكانیش بە زەبری چەقۆ هەڕەشە لە هاووڵاتییان كراوە.
نموونەی بەرچاو لەم بارەوە رفاندن و كوشتنی كچێكی تەمەن 17 ساڵان بوو بەناوی سومەیە(شەهێن) فەیزوڵڵاپوور، كە پاش چەند رۆژ تەرمەكەی بە كوژراوی دۆزرایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا باوكی ئەو كچە كوژراوە بە تاوانی ئەوەی كەلە خۆپیشاندانی هێمنانەی رۆژی هەینیی شاری بۆكاندا وێنەی \"سومەیە\"ی كچی هەڵگرتبوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە قوڵبەست و رەوانەی گرتنگە كراوە و هەروەها هێندێسەرچاوەی ئاگادار باس لە گرتنی 15 كەسی دیكەش دەكەن.
رەوتی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتیانی كورد پەرە دەستێنێ
عەبدولواحید مەعرووفزداە، تەمەن 27 ساڵ و كوڕی رەسووڵ و خەڵكی شاری شنۆ كەلە قۆتابخانەی گوندەكانی \"شێخان و دێشەمس\" وانەی دەگوتەوە، ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتیانی كورددا دوو كەس بە ناوەكانی \"بەهمەن ئەردەڵان و یووسف عەبدوولی\" خەڵكی ئاوایی ئاخكەندی سەر بە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر كراون.