لە ئامەد ئێسكی 16 كەس لە بارەگایەكی ژیتەم دۆزرانەوە
19:23 - 28 بەفرانبار 2711
كوردپا: لەكاتی گەڕان و پشكنینی شوێنەوارناسان لە ناوچەی ئیچ قەڵا، لە شاری ئامەد، كە پێشتر وەك ناوەندی دەزگای هەواڵگریی سەربازی توركیە (ژیتەم) بەكار هاتووە، ئێسك و پرووسكی چەند مرۆڤێك دۆزرایەوە.
ماڵپەڕی رووداو نێت بڵاوی كردەوە، چەند رۆژ لەمەوبەر گرووپێمی شوێنەوارناسی لە كاتی هەڵكەندنی چاڵێك لە ناوچەی ئیچ قەڵا، كە پێشتر بارەگای ژیتەم بووە، ئێسك و پرووسكی 16 كەس دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەكان، پۆلیس هاوشانی شوێنەوارناسان لە ناوچەكە كار دەكات و لە كاتی دۆزینەوەی ئێسك و پرووسكی مردوان، هەندێك لەو ئێسك و پرووسكانەی تێكشاندوون و شێواندوونی كە ئەو كارەش بۆتە هۆی دەمەقاڵەی نێوان پۆلیس و شوێنەوارناسان.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی زەمانی توركی، دوای ئەنجامدانی چەند تاوانێكی بكەر نادیار لە ساڵی1990ی سەدەی رابردوو تا ئێستا، لەكاتی گەڕانی شوێنەوارناسان تەرمی 938 كەس دۆزراوەتەوە، لەوانەش 530 تەرم لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە پشكنینی DNAیان بۆ كراوە.
راجی بیلچی، سەرۆكی لقی مافی مرۆڤ IHD لە ئامەد، لە دوای دۆزینەوەی ئێسك و پرووسكی ئەو 16 كەسە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند \"پێشتر كەس و كاری ئەوانەی كە لەلایەن ژیتەمەوە دەستبەسەر كرابوون، سەردانی ئێمەیان كردووە و بۆ سۆراخی ونبووەكانیان، كە ژمارەیان 90 كەس دەبێ، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە سەردانی دادگامان كرد و داوامان كرد كە ئەو شوێنە هەڵبكەنرێ، دۆسیەكەمان بەردەوام بوو لە دادگا كە ئەو ئێسك و پرووسكانە دۆزرانەوە، بۆیە داوا دەكەین تەواوی شوێنەكە هەڵبكۆڵرێ.