لەسەدا 45ی زیندانیانی وڵاتی ئێران نەخوێندەوارن، یان ئاستی خوێندەوارییان كەمە
13:32 - 8 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە سەدا 15ی زیندانییانی ئێران خوێندەوارییان نیە و لە سەدا 30ی دیكەش ئاستی خوێندەوارییان لە خوار 5ی سەرەتاییە.
لێپرسراوی \"نیهزەتی سەواد ئامووزیی\" حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، نزیك بە 9 میلیۆن و 800 هەزار هاووڵاتیی وڵاتی ئێران لە نووسین و خوێندن بێبەشن.
لە كۆی گشتیی ئەو ئامارە چوار میلیۆن و 150 هەزار كەس لەو نەخوێندەوارانە تەمەنیان لە خوار50 ساڵەوەیە.
عەلی باقر زادە لێپرسراوی نیهزەتی سەواد ئاموزیی ئێران بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، بەشێكی زۆر لەو نەخوێندراوانە لەلایەن بنەماڵەكانیانەوە ئیزنی خوێندنیان پێ نەدراوە.
لەلایەكی دیكەوە جەلال ئەمینی لێپرسراوی گشتیی پەروەردەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئاشكرای كردووە، زۆربەی هەرە زۆری هاووڵاتییانی سەرووی تەمەن 29 ساڵ خوێندەوارن بە چەشنێك كەلە سەدا 1ی كەسانی ژێر تەمەن 29 ساڵ نەخوێندەوارن.
ئەو لێپرسراوە وتیشی لە سەدا 60ی خوێنكارەكانی ئێران پێكهاتەكەیان كچانن.