لێپرسراوی پێشووی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێران، دەگەرێتەوە بۆ عێراق
20:02 - 24 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: مەحموود هاشمی شاهروودی لێپرسراوی پێشووی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەم نزیكانە دەگەرێتەوە بۆ نەجەف.
ماڵپەڕی سبەی لە زاری مەحموود بەغدادی وتەبێژی دەفتەری شاهرودیەوە بڵاوی كردەوە، شاهروودی یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعەیە و مافی ئیجتهادی لەسەر دەستی محەممەد باقر سەدر وەرگرتووە.
ئەو وتەبێژەی دەفتەری شاهروودی وتیشی، لە ئەگەری گەڕانەوەی شاهروودی بۆ عێراق، پشتیوانی لە هیچ گرووپ و لایەنێك ناكات و ناكەوێتە ژێر گوشاری هیچ كەسێكەوە.
مەحموود هاشمی شاهروودی ساڵی 1948 لە شاری نەجەف لە داێك بووە و لە دامەزرێنەرانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقە.
شاهروودی ساڵی 1979دا لەسەر داوای محەممەد باقر سەدر وەك نوێنەری ئەو دەچێتە وڵاتی ئێران و لەوێپێوەندی بە دامەزراوەی ولایەتی فەقیهی دەكات.
ئەو مەرجەعەی شیعە بۆ ماوەی 8 ساڵ لێپرسراوی دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی تاران بوو.