لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەتیف حەسەنی زیندانییەكی سیاسییە و دەبێ ئازاد بكرێت
17:00 - 14 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندێكی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوای لەحكوومەتی ئێران كردووە كە هەر چی خێراتر دكتور لەتیف حەسەنی لەزیندان ئازاد بكات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای مانگرتنی چالاكێكی سیاسیی توركی ئازەربایجان لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیانییەیەكی بڵاو كردەوە.
لەبەیاننامەی ئەو ناوەندە ناحكوومییەدا هاتووە، داوا لەبەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەكەین كە بەبێهیچ مەرجێك دكتور حەسەنی ئازاد بكەن.
لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو بەیانییەیەدا وتوویەتی: دۆخی جەستەیی ئەو زیندانییە سیاسیە بە هۆی مانگرتنەوە، رووبە خرابیە و ئەگەری ئەوە هەیە چەندین نەخۆشی دیكەشی وەكوو ناراحەتی دڵ كە ئەو زیندانییە سیاسییە تووشی بووە، سەرهەڵبداتەوە و هەروەها فشاری خوێنی بە بەردەوامی لە دابەزین دایە و \"معدە\"شی تووشی هەوكردن (چلك) بووە.
ئەمڕۆ رێكەوتی ١٤ی پووشپەڕ ٤٩ رۆژ بەسەر مانگرتن لەخواردنی لەتیف حەسەنی لەرێبەرانی \"گاموح( بزووتنەوەی میللیی ئازەربایجانی جنووبی نوین)\" تێپەڕ دەبێت.
لەتیف حەسەنی سكرتێری گشتیی ئەو رەوتە نەتەوەخوازە ئازەربایجانیە، هاوڕێلەگەڵ چوار كەسی دیكە لەنێوان مانگەكانی بەفرانبار و رەشەممەی ١٣٩١ دەستبەسەر و خاكەلێوەی ١٣٩٢دا بە نۆ ساڵ زیندان حوكم درا.
ئەعزەم پیری هاوسەری دكتور لەتیف رۆژی رابردوو لە پەیامێكدا رایگەیاندبوو، ئەگەر هەر كێشەیەك بۆ لەتیف پێتە پێش، ئەوە راستەخۆ بەرپرسیاریەتییەكی دەكەوێتە ئەستۆی بەرپرسی زیندانی رەجایی شار و ئەو دەست و پێوەندیانەی كە لەگەڵ داواكارە یاساییەكانی هاوسەرەكەم دژایەتیان كردووە.
حەسەنی خوازیاری راگواستنی بۆ بەندی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری كەرەجە.