لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەبێلێكۆڵینەوە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بكرێت
19:37 - 26 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە لێكۆڵینەوە لە رەوشی مافی مرڤ لە ئێران بكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە كۆمیتەی سێهەمی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، پرسی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئێرانەوە بخرێتە بەرنامەی كاریی ئەو كۆمیتەوە و و لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكرێت.
لە بەیاننامەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا ئاماژە بە پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لەلایەن هەر سێوڵاتی \"ئێران، كورەی باكوور و میانمار\"ەوە كراوە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەكەیدا نووسیویەتی، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی بەردەوام درێژە بە گرتن و ئەشكەنجەی چالاكانی مافی مرۆڤ و خوێندكاران و ژنان دەدات.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، \"كەمینە مەزهەبی و قەوم\"ییەكان لە ئێراندا هیچ مافێكیان نیە و ئەو حكوومەتە بە توندترین شێوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە ئەندامانی كۆمیەی سێهەمی راگەیاندووە، لە ساڵی 2005ەوە حكوومەتی ئێران ئیزنی بە لێپرسراوانی مافی مرۆڤی نیودەوڵەتی نەداوە سەردانی وڵاتەكەی بكەن.
كۆمیتەی سێهەمی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكێك لە شەش كۆمیتەی ئەو ناوەندەیە كە ئەركی لێكۆڵینەوە لە هێندێپرسی تایبەتی لە ئەستۆیە.
ئەو بەیاننامەیەی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە كاتێك دایە، كە حكوومەتی ئیسلامیی تاران لێژنەیەكی بە مەبەستی پرسی مافە مرۆڤ رەوانەی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك كردووە.
جەواد لاریجانی كە بەرپرسایەتیی ئەو لێژنەیەی لە ئەستۆیە لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بۆ جارێكی دیكە رایگەیاندووە، دژی ناردنی رێپورتێری تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤین بۆ وڵاتەكەمان.