لاوێكی كورد لە جوانڕۆ خۆی سووتاند
14:56 - 8 رەشەمه 2711
كوردپا: رۆژی یەكشەممە 7ی رەشەممە لاوێكی كوردی خەڵكی جوانڕۆ لە دەرەوەی ئەو شارە خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە جوانڕۆ، عابد وەلەدی تەمەن 22 ساڵ رۆژی یەكشەممە 7ی رەشەممە، پاش دەمەقاڵە و كێشە لەگەڵ بنەماڵەكەی ماڵی بەجێ هێشتووە و لە دەروەی ئەو شارە خۆی سووتاندووە.
بەپێی هەمان راپۆرت، بەهۆی لەسەرەوە بوونی رێژەی سووتانەکەی ئەو لاوە كوردە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ماوەیەك لەمەوپێش كەسێكی دیكەش لە شاری پیرانشار خۆی سووتاند و كۆتایی بە ژیانی هێنا.
گرفتی ئابووری بێكاری دوو هۆكاری سەرەكیی خۆكوژیی پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێرانن و هەر ئەم مەسەلەیەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ئاماری خۆكوژیی پارێزگا كوردنشینەكان لە ناوچەكانی دیكەی ئێران زۆرتر بێت، بە چەشنێك كە ئیلام لەباری خۆ كوژییەوە لە ئاستی ئێراندا پلەی یەكەمی هەیە و كرماشانیش لە بواری بێكارییەوە لە ئێران پلەی دووەمی هەیە.