لاوێكی كورد بەهۆی ئەشكەنجەوە كوژرا
16:30 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: لاوێكی خەڵكی سەڵماس كە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، بەهۆی ئەشكەنجە و راوەستانی دڵەوە لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە ورمێ، چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی خەڵكی سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەناوی ئیرج كوڕی ئەكرام تەمەن 24 ساڵ لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا، بەڵام پاش چەند رۆژ لێپرسراوانی زیندانی شاری سەڵماس بنەماڵەی ئەو لاوە كوردە ئاگادار دەكەنەوە كە كوڕەكەیان بەهۆی نەخۆشی گیانی لەدەست داوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی سەردانی زیندان بكەن.
بنەماڵەی ئیرج لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە كە هۆكاری سەرەكیی مەرگی كوڕەكەیان تەنیا نەخۆشی و راوەستانی دڵ رابگەیەنن و لەم بارەوە بێدەنگیی لێبكەن.
بە وتەی یەكێك لە نزیكانی ئەو بنەماڵەیە، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی بنەماڵەی ئەو لاوە كوردەیان ئاگادار كردۆتەوە كە هەواڵی مەرگی كوڕەكەیان نابێلە هیچ راگەیەنێكەوە بڵاو بكرێتەوە و لە ئەگەری ئەو كارەدا گرفتیان بۆ ساز دەكرێت.
هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر كرانی ئەو هاووڵاتیییە سەڵماسیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانەوە بە بنەماڵەكەی رانەگەیەنراوە.
ئیرج خەڵكی گوندی \"چهریق\"ی سەر بە شاری سەڵماسی ئازەربایجانی رۆژئاوایە.