لاوێکی کورد چاوەڕوانی حوکمی سێدارەیە+وێنە

19:59 - 19 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ئەهواز حوکمی لەسێدارەدانی بۆ زیندانییەکی کورد بڕییەوەو هەنووکە مەترسیی بەرێوەچوونی ئەو حوکمە بە دوور لە چاوەڕوانی نییە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاویکی کوردی خەلكی شاریستانی ورمێ بەناوی سیداد ئەرجومەندی و کوڕی لەتیف، کە لە زیندانی شاری ئەهواز لە دەستبەسەریدایە، لە بەرەبەری لەسێدارە دراندایە.

ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە \"بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان\" تۆمەتبار کراوە.

پاریزەرێکی کورد، کە سەبارەت بە دۆسیەیی سیداد چۆتە شاری ئەهواز، لە زاری بنەماڵەی ناوبراوەوە رایگەیاند؛ رۆژی داهاتوو رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان کوڕەکەیان لەسێدارە ئەدرێت.

\"24626.jpg\"
سیداد ئەرجومەندی،کوڕی لەتیف و خەلكی شاریستانی ورمێ
مەسعوود شەمس نەژاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێرای ئاماژە کردن بەم مەسەلەیە، داوای لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری کردووە کە حوکمی لەسێدارەدانەکان رابگرن.

ئەو پاریزەرە کوردە \"هەژاری و بێکاری\"ی بە هۆکاری تووشبوونی سیداد ئەرجومەندی بە پرسی ماددە هۆشبەرەکان لە قەڵەم داوەو رایگەیاندووە؛ ئەگەر رێگە چارەیەک بۆ بێکاریی لاوان نەدۆزرێتەوە، \"دۆخەکە لەمەش خراپتر دەبێت\".

حکوومەتی ئیسلامی بە پێی حەشیمەتی ئەو وڵاتە، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی سەرتاسەری جیهان زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی تێدا بەڕێوە دەچێت و زۆربەی کەسانی لەسێدارە دراو لە پەویەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکاندا حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە.

لە نزیک بە تێکڕای حاڵەتەکاندا، هاووڵاتییان بە شێوەیەکی ناعادڵانە و بەبێ هیچ چەشنە چاوخشاندندەوە و پێداچوونەەیەک بە دۆسیەکەیاندا، حوکمی لەسێدارەدانەکانی بەرێوە چووە.