لاوێکی سنەیی دەستبەسەر کرا

13:57 - 13 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنیەتییەکانی کوردستان پاش دەستبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵە، ئەو هاووڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، مەئموورە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی\"سەباح باسامی\"دەستبەسەر کرد.
سەباح باسامی خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکی کەم تەمەنە.

مەئموورە ئەمنیەتییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەدا، ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و هێندێک کەرەستە و کەلوپەلی کەسۆکیی ناوبراویان وەک کتێب و لەپ تاپ، لەگەڵ خۆیان بردووە.

\"\"بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەباح پاش گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، چارەنووسی بە تەواوی ناڕوونە و بنەماڵەی باسامی لە بارودۆخی کوڕەکەیان بێخەبەرن.

سەرەڕای نەبوونی زانیارییەکی ورد سەبارەت بەو گیراوە کوردە، بەڵام سەرچاوی هەواڵی کوردپا لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە؛ سەباح باسامی پێشتر چەند جارێک بانگهێشتی ستادی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و دوایین جار لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بەدانی بارمتەی ٧٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

دۆخی پێکهاتوو بۆ ئەو لاوە کوردە و سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەر کراوی کورد لە کاتێکدایە کە بەرپرسی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید ماوەیەک پێش بۆ داکۆکی لە جارنامەی مافی هاووڵاتیان گوتبووی:\" نەتەوەی ئێمە داواکاری مافی هاووڵاتییانە لە دەوڵەت، دەسەڵاتی دادوەری، دەسەڵاتی یاسادانان و هیزە ئەمنیەتییەکان.