لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی مەریوانی بە ناوی \"سۆهەیب ئەحمەدی\"، تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوە کوردە، ناڕوونە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو لاوە کوردە، دانیشتووی گەڕەکی \"میانەییەکانـ\"ـی شاری مەریوان بووە.

به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکوژی، به‌تایبه‌ت له‌نێو توێژی لاودا، بووه‌ته ‌هۆی ئه‌وه‌ی که ‌ڕێکخراوی جیهانیی ته‌ندروستی، ڕۆژی ١٠ی سێپتامبر وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری له‌ خۆکوژی دیاری بکات.