لاوان زۆرترین پشكیان له زیندانه‌كانی ئێران‌دا هه‌یه
20:03 - 18 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه له زیندانه‌كانی جیهان، له دوا ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كرد كه ته‌مه‌نی حه‌شیمه‌تی زیندانییه‌كان له وڵاتی ئێران‌دا گه‌یشتۆته كه‌مترین ئاستی خۆی به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.
ڕۆژنامه‌ی \"آرمان امروز\" له ژماره‌ی ٢٩٢٢ی خۆیدا له زاری سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كان و به پشت به‌ستن به ئاماره‌كانی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێكۆڵینه‌وه له زیندانه‌كانی جیهان، بڵاوی كرده‌وه له حاڵێكدا كه حه‌شیمه‌تی وڵات به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات، حه‌شیمه‌تی زیندانییه‌كان ڕه‌وتێكی پێچه‌وانه ده‌پێوێ.
ئه‌سغه‌ر جه‌هانگیری له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، وێڕای ئاماژه‌دان به كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانییه‌كان، هۆشداریی داوه كه سه‌رباشقه‌ی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گۆڕدراوه و ته‌مه‌نی ئه‌م خهسارگهلهش هاتووه‌ته خوارێ.
به وته‌ی ناوبراو ٦٤%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌نوكه له زیندانه‌كانی ڕێژیمدان خێزاندارن و ٣٦%یشیان سه‌ڵتن. هه‌روه‌ها ٤٦%ی ئه‌و كه‌سانه بۆ چه‌نده‌مین جار تووشی زیندانه‌كان ده‌بنه‌وه كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له نه‌بوونی ده‌ره‌تانی كار له نێو كۆمه‌ڵگادا.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ٣%ی ئه‌م زیندانیانه له توێژی ژنانن كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م توێژه زۆر زیاتر وه‌به‌ر خه‌ساره‌كان ده‌كه‌ون. به‌پێی ئاماره‌كان ٦٥%ی ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌كه‌ونه زیندان پێشینه‌ی زیندانی بوونیان نییه.