لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد، چەندین حەفتەیە لە زیندانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدان
22:22 - 9 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیان لە گرتووخانە نایاساییەکاندا راگرتووەو لە ولامدانەوە بە بنەماڵە و کەسوکاریان خۆ دەبوێرن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەنکوو زیاتر لە ١٠ هاوولاتیی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و لە دۆخیکی نارووندا بەسەر دەبەن.
ناروونیی چارەنووسی ئەو هاوولاتییە کوردانە ماوەی چەندین رۆژە بەردەوامە و هیچ ناوەندێکی حکوومەتیش وڵامدەری بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان نییە.
هەواڵنێری کوردپا لە شارەکانی ماکۆ و خۆی (گوڵناز ئاهەنگخۆش، ئەسغەر کەچەڵانی، خوسرەو ئەمینیزادە، ناسر رەحیمی، رەزا ئەیوبی و ئیسماعیل ئەختەری، مستەفا سەبزی، عەبدوڵلا بەدوی، ناسر بەدوی و رەشید ساڵحی) راگەیەندراوە.
پێشتریش پێنج لاوی کورد بە ناوەکانی ئاکام بەڵەدە، ئەمیر بۆرە، سەلمان عێراقی، تاجەدین مەمکانئ و محەمەد میلانی لە شارەکانی نەغەدە و خۆی دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ حەوت کەس لەم هاووڵاتییانە لە نزیک ٢ مانگ پێش ئێستاوە لەلایەن هیزە ئەمنیەیکانەوە لە شارەکانی ماکۆ و خۆی دەستەبسەر کارون و هەتا ئێستاش لە ژوورە تاکەکاەسییەکاندا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لەدەستبەسەریدان.
هەتا ئێستا چارەنووسی خوسرەو ئەمینزادە، ناسر رەحیمی، ئەسغەر کەچەڵانی روون نەبۆتەوەو لەەستبەسەریی هێزە ئەمنییەکاندا ماونەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکیش لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.
لەو بارەیەوە مێهناز پەراکەند پارێزەر لە دادگاکانی، لە وتارێکدا سەربارەت بە ئاشنا بوون بە یاسای زیندانەکان نووسیویەتی : بەپێی تێبینیی ماددەی ٤ی ئاییننامەی چۆنیەتیی ئیدارە کردنی گرتووخانە ئەمنییەکان، بەرپرسان و پێرسونێلی گرتووخانەکان دەبێ مافی هاووڵاتی بۆ تۆمەتباران لەبەر چاو بگرن.