قاسم سولێمانی له سووریه بریندار بووه
15:24 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: به‌پێی هه‌واڵی ڕادیۆ فه‌ڕانسه \"قاسم سولێمانی\" فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران، له شه‌ڕه‌كانی سووریه بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ده‌وڵه‌تی سووریه و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤی سووریه له‌گه‌ڵ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایانگه‌یاند كه سولێمانی چه‌ن ڕۆژ پێش، له درێژه‌ی هێرشێكدا له باشووری ڕۆژئاوای شاری \"حه‌ڵه‌ب\" بریندار بووه، به‌ڵام برینه‌كه‌ی سووك بووه.
له ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی دواییدا هه‌ندێ هه‌واڵ له‌مه‌ڕ كوژران و برینداربوونی سولێمانی له سووریه له هه‌نێ ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرابووه‌وه، به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، ڕه‌مه‌زان شه‌ریف وته‌بێژی سوپای پاسداران، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به ده‌نگۆی وه‌سف كرد.
ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ناحكوومیی چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤی سووریه، به هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ی وتووه كه سولێمانی سێ ڕۆژ پێش ئێستا له ناوچه‌ی \"ئه‌لعیس\" له باشووری پارێزگای \"حه‌ڵه‌ب\" كوژراوه.
جگه له سولێمانی، دیکەی فه‌رمانده‌ران و پاسدارانی سوپای ئێرانیش له سووریه و عێراق ئاماده‌ن كه له ماوه‌ی حهوتووهكانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كیان كوژراوه و ته‌رمه‌كانیان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
له حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبری ڕابردوودا، هێزه‌كانی سوپای سووریه ڕایانگه‌یاند كه هێرشێكیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ده‌ست به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ست پێكردووه كه له‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی سوپای ئێران و حیزبوڵڵا ئاماده‌ن و ڕووسیه‌ش له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی ئه‌م هێرشه ده‌كات.