فەرهەنگی زمانی كوردی لە زانكۆكانی توركیە بڵاو دەكرێتەوە

15:04 - 14 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئاكادیمیای زمانی كوردی توركیە رایگەیاند، ئەو ناوەندە دیهەوێ‌ بۆ ساڵی نوێی‌ خوێندن و دانی واحیدی ئیختیاری بە خوێندكاران، فەرهەنگی زمانی كوردی بڵاو بكاتەوە.

ماڵپەڕی PUKmedia بڵاوی كردەوە، بۆ یەكەمین جار بێجگەلە قوتابخانەی كوردی، زانكۆ و ناوەندە فێركارییەكان هەوڵی خوێندنی زمانی كوردی دەدەن.

هەر لەو پێوەندییەدا كۆمیتەیەكی پێكهاتوو لە شارەزایانی زمانی كوردی و پسپۆڕانی ئەو بوارە لە زانكۆكان پێكهاتووە و بۆ بنیاتنانی كردنی ناوەندێكی بەهێزی فەرهەنگی كوردی چالاكی دەكەن.