فەرماندەی ناجا "گووگڵ"ی بە كەرەسەیەكی سیخۆری لەقەڵەم دا
14:50 - 20 بەفرانبار 2711
كوردپا: فەرماندەی هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، گووگڵ ئامێرێكی گەڕان نیە، بەڵكوو كەرەسەیەكە بۆ سیخۆری كردن.
هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەمەوە بڵاوی كردەوە، پاراستنی زانیارییەكانی خەڵكی شتێكی پێویستە و نابێزانیارییەكانی ناوخۆیی ئێران دزە بكەنە دەرەوە.
ئەو لێپرسراوە وتیشی، گووگڵ بۆتە كەرەسەیەكی سیخۆڕی و هەر لە رێگای ئەو ئامێرەوە زانیارییەكانی تاكەكەسی بڵاو دەبێتەوە.
ئەحمەدی موقەدەم وتیشی: ئینترنێتی میللی رۆڵێكی بەرچاو لە پێوەندی پاراستنی زانیارییە ناوخۆییەكاندا دەگێڕێو لەم بارەشەوە نموونەی كورەی باشووری هێناوەتەوە.
بە وتەی فەرماندەی ناجا، ئینتێرنێتی میللی پێوەندیی هاووڵاتیان لەگەڵ دونیای دەرەوە بەرتەسك ناكاتەوە.
چالاكانی مافی مرۆڤ و شارەزایانی بواری دونیای مەجازی لەو باوەڕە دان ئەو هەوڵەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە راستای بەرتەسك كردنەوەی پێوەندییەكان لە گەڵ دەرەوە و هاوكاتیش پێشێل كردنی مافە مەدەنییەكانی هاووڵاتییانە.
ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم لەو باوەڕەدایە، ئەو هەوڵەی ئێران لە پێوەنیی ئینتێرنێتی میللیدا بە هەنگاوێكی زۆر گەورە بۆ پێشكەوتنی وڵات دێتە ئەژمار.