فەرماندەریی هێزی ئینتزامی لەپێوەندیی هەڵبژاردنی مەجلیسدا هۆشداری دایە هاووڵاتیان
12:21 - 28 رەزبەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی گشتیی هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئێران لە پێوەندیی هەڵبژاردنی خۆلی نویەمی مەجلیسدا وێرای هۆشداری دان بە هاووڵاتیان رایگەیاند، هەر كەسێك ببێتە هۆی كیشەو ئاڵوزی لە هەڵبژاردنەكاندا بە توندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكەین.
ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم وتیشی، ئەگەر هەر كام لە پاڵوێراوەكانیش بەمەبەستی درووست كردنی كەشێكی ناسالم و ئاڵۆز پروپاگەندە بۆ خویان بكەن، هێزی ئینتزامی بە توندترین شێوە هەڵسۆكەوتیان لەگەڵ دەكات.
هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رێكەوتی 12ی رەشەممەی 1390 بەڕێوە دەچێت.
ئەحمەدی موقەدەم ئاشكرای كرد، لە دوای هەڵبژاردنی سەركۆماریی لە ئێراندا نزیك بە سەدا سی تاوانەكان زیادیان كرد، بەڵام هێزی ئینتزامی توانی بارودۆخەكە كونترۆل بكات.
ئەو لێپرسراوە نیزامییەی ئێران لەو باوەڕەدایە، یەكێك لەو تاوانانەی كە توانیویانە كونترۆلی بكەن پرسی بێ حیجابیە.
بە وتەی فەرماندەی گشتیی هێزی ئینتزامی، بێ حیجابی دیاردەیەكی رۆژئاواییە و هێزی ئینتزامی لەگەڵ كەسانی بێ حیجاب هەڵسوكەوتی توند دەكات.
ماوەیەك لەمەوبەر لە نامیلكەیەك بە ناوی خاتوونی1دا هاتبوو: ئەو گەڵاڵە ئەمنیەتییانەی كە لە مەڕ هەڵسوكەوت لەگەڵ بێ حیجابی، لەلایەن دەزگا پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەردەچن نەتەنیا یارمەتییەك نیە بۆ كەم كردنەوەی بێ حیجابی، بەڵكوو روانگەیەكی ئەمنیەتیش لەسەر كۆمەڵگا درووست دەكات.
رۆژنامەی \"ایران\" لە ژمارەیەكی خوێدا بڵافۆكێكی لە ژێر ناوی خاتوونی 1دا بڵاو كردەوە.