فیلمێكی كوردی لە وڵاتی ئاڵمان نمایش دەكرێت
14:59 - 3 جۆزەردان 2712
كوردپا: بڕیارە فیلمی \"مەش\" لە دەرهێنانی سینەماكارێكی كورد لە رۆژی 4ی جۆزەردانەوە بەو لاوە بچێتە سەر پردەی سینەماكانی وڵاتی ئاڵمان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو فیلمە لە دەرهێنانی \"شیار عەبدی \" و بە نواندنی سەلامۆ و عەبدوڵڵا ئادۆ لە رۆژی 4ی جۆزەردان بەولاوە لە سینەماكانی ئاڵمان نمایش دەكرێت.
فیلمی مەش لە فێستیڤاڵی پورتەقاڵی زێڕین لە ئانتالیای توركیە 4 خەڵاتی سەرەكیی نێودەوڵەتی مسۆگەر كردووە.
فیلمی مەش بەسەرهاتی هاوڕێیەتیی نێوان شێتێك و منداڵانە كەلە شاری \"نسێبین\"ی توركیە دەژین و ئەو رووداوە باس لە كارەساتی ساڵی 1980ی زایینی توركیە دەكات كەلە ئەنجامی هێرشی سەربازیدا زیاترین زیانی گیانی وەبەر كوردەكان كەوت.
فیلمی مەش یەكەم فیلمە كە بە زمانی كوردی لە توركیە بڵاو دەبێتەوە و شیار عەبدی دەرهێنەری ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلم لە سلێمانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەست هێنا.
ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵەكانی لەندەن، رۆم و ڤێستیڤاڵی مووزیكی ئوبەی لە ئیسپانیا، لە بەشی Jerry Goldsmith Award وەك باشترین فیلم بەشداری پێشبڕكێ بوو.