فیلمی وەرزی کەرگەدەن لە ٨٦ شاری وڵاتی تورکیە نمایش کرا

19:05 - 16 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: فیلمی سینەمایی وەرزی کەرگەدەن پاش کۆمەڵیک سەرکەوتن لە ئاستی جیهاندا، لە ٨٦ شاری وڵاتی تورکیە نمایش کرا.

بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی فیلمی سینەمانیی وەرزی کەرگەدەن کە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، فیلمی وەرزی کەرگەدەن لە دەرهێنای بەهمەن قوبادی سینەماکاری کورد لە ٨٦ شاری جۆراوجۆری ولاتی تورکیە چووە سەر پەردەی نمایش کردن.

\"وەرزی كەرگەدەن\" دوایین بەرهەمی بەهمەن قوبادییە كە بە بەشداری كۆمەڵێك سینەماکار و مۆسیقا ژەنی ناسراوی وەک: بێهرووز وسووقی، مۆنیكا بلووچی، بێرن ساعەت، یێلماز ئەردووگان، بێلجین بێلگین، ئاڕش لەباف و چەندین ئەكتەری دیكە، لە شاری ئەستەنبووڵی توركیا دروست کراوە.

\"10584.jpg\"
\"وەرزی كەرگەدەن\" كە بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیایە و دەرهێنەری ناوداری سینەمای جیهان مارتین ئێسكۆرسیزی ئەم فیلمەی بە بینەران ناساندووە، دوای نمایش لە وڵاتی توركیا لە سینەماكانی سەرتاسەری جیهاندا نمایش دەکرێت.

هەندێك لە ڕخنەگرانی توركی دوای بینینی ئەو فیلمە، ڕخنەیان گرتووە كە \"وەرزی كەرگەدەن\" فیلمێكی ئێرانی نییە، هەر چەند بەهمەن قوبادی پێشتر رایگەیاندبوو كە فیلمەكانم هەڵقوڵاوی هەستی دەروونیی خۆمە و بەم هۆیەوەیە كە فیلمی ئێرانی دروست ناکەم و تەنیا فیلمێک بەرهەم دێنم كە لە ریزی فیلمە كوردییەكاندا بێت.

\"وەرزی كەرگەدەن\" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی ئەكتەری ناوداری سینەمای جیهان \"مۆنیكا بۆلۆچی\" لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی ١٢مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەغریب نمایشكرا.