فیلمی هه‌زار و یەک‌سێو خه‌ڵاتی باشترین دیكۆمێنتی ساڵی ٢٠١٣ی وه‌رگرت
19:08 - 30 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: فیلمی سینه‌مایی درێــژی \"هه‌زار و یه‌ک سێ‌و\"ی بەرهەمی هونەرمەند \"ته‌ها كه‌ریمی\" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دوكیۆمێنتی ساڵی ٢٠١٣ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی \"ئاسیاتیكا\"ی مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فێستیڤاڵی ئاسیاتیكا كه‌ساڵانه‌له‌شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌ریوه‌ده‌چێت، خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتیی ئەمساڵی خۆی پشێکەش بە فیلمی هەزار و یەک سێ‌و، بەرهەمی تەها کەریمی سینەماکاری کۆچکردوو، کرد.
فیلمی دیكۆمێنتی هەزار و یەک سێ‌و، دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند \"ته‌ها كه‌ریمی\"یە و هەتا ئیستا له‌سێ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌دا به‌شدار بووه‌و‌توانی ٢ خه‌لاتی باشترین فیلم به‌ده‌ست بینێت.
هەروەها حە‌فته‌ی رابردوو ئه‌و فیلمه‌له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆک، توانی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمینتیی درێــژ وه‌ربگرێت.
ناوی فیلمی دیكۆمێنتی \"هەزار و یەک سێ‌و\" لە سێوی مێخەک ڕێژەوە هاتووە و ئەم سێوە هێمای ئاشتی و خۆشەویستیی و ئەوینە و لە ڕابردوودا دڵدارەكان بۆ بۆنەی خۆشەویستی یەكترییەوە سێوی مێخەک ڕێژیان پێشكەش بە دڵدارەکەیان دەكرد.
ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە چیرۆكی ١٠ هاووڵاتیی رزگاربووی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە بە ئامادەبوونی ٦ دەربازبوو و شاهیدی ناو گۆڕەبەكۆمەڵەكان نوێترین فیلمی تەها كەریمی نمایش دەكرێت.
لە تەواوی كۆمەڵكوژی ئەنفال كە ١٨٢٠٠٠ مرۆڤی كورد لە لایەن حیزبی بەعسی عێراق لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی بیابانەكانی عێراقدا خرانە ژێر خاکەوە.
تەها كەریمی لە دایكبووی ساڵی ١٣٥٥ی شاری بانەی رۆهەڵاتی كوردستانە و بەكورتە فیلم و فیلمەدرێژەكانی بەشداریی زیاتر لە ٥٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا كردووەو توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی “كوێستانی قەندیل” لە فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا وەربگرێت.
ئەو هونەرمەندە کوردە، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.