فیلمی‌ ماچی‌ سوێر له‌ نوروێژ نمایش کرا + وێنــە

00:03 - 30 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: فیلمی \"ماچی سوێر\" به‌ ئاماده‌ بوونی‌ رێژەیەکی بەرچاو لە خه‌ڵكی‌ نوروێژ ‌و په‌نابه‌رانی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌‌ و هەروەها شوان دلێر قه‌ره‌داغی‌ ده‌رهێنه‌ری ئەو فیلمە لە شاری ماندال\"ی وڵاتی نۆروێژ نمایش کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی‌ پێنج‌شه‌ممه‌، رێكه‌وتی‌ ٢٩ی‌ خاكه‌لێوه‌‌ فیلمی‌ ماچی‌ سوێر (Salte kyss) له‌ نووسین ‌و ده‌رهێنانی‌ شوان دلێر قه‌ره‌داغی‌، له‌ شاری‌ \"ماندال\" ‌ لە وڵاتی‌ نوروێژ، له‌ سینه‌مای‌ ناوه‌ندی‌ كولتوری‌ ئه‌و شاره‌ نمایش کرا.

\"12091.jpg\"
شوان دلێر قه‌ره‌داغی‌
ئەو فیلمە كێشه‌ی‌ كورد له‌ هەرێمی كوردستان ‌و هۆکاری‌ ئاواره‌بوونیان به‌ره‌و وڵاتانی‌ ئورووپایی و كێشه‌كانی‌ رێگای‌ رۆیشتن بەرەو وڵاتانی ئورووپایی دەخاتەڕوو.

فیلمی ماچی سوێر لە دوو به‌شی‌ ٢٥ خوله‌كی‌ پێک هاتووە و بە زمانی نۆروێژی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و دواتریش پیشانگایەکی وێنه‌یی‌ سه‌باره‌ت به‌و فیلمه‌ پیشان درا.

شوان دلێر قه‌ره‌داغی‌ خه‌ڵكی‌ هەرێمی‌ كوردستانە ‌و زیاتر له‌ ١٣ ساڵه‌ نیشتەجێێی وڵاتی نۆروێژە و بڕوانامەی‌ ماستەری‌ له‌ زانكۆی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ نوروێژ وه‌رگرتووه.

\"12089.jpg\"

\"12088.jpg\"

\"12087.jpg\"

\"12086.jpg\"