فیلمی "قوتابخانە" سەرەڕای پێشگێریی ئێران، لە ئەفغانستان نمایش دەكرێ
14:33 - 27 رەزبەر 2711
كوردپا ـ رادیۆ زەمانە لە زاری بەرپرسی وەزارەتی زانیاری و فەرهەنگی ئەفغانستانەوە بڵاوی كردەوە، ئێران پێشی بە نمایشی فیلمی\"قوتابخانە\" گرتووە، بەڵام هیچ هۆیەك بۆ پێشگیری لە پیشان دانی لە گۆڕێدا نیە و لە ئەفغانستان نمایش دەكرێ.
سەید مەخدووم رەهین، ئەوەشی راگەیاندووە ئێمە لە ئەفغانستان سانسۆری پێش لە نمایشمان نیە و پەسندیشی ناكەین.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەسەد سكەندەر، دەرهێنەر و ئەكتەری فیلمی قوتابخانە رایگەیاندبوو، بەرپرسایەتیی \"ئەفغان فیلم\" كە لەژێر چاوەدێریی وەزارەتی ئیتلاعات و فەرهەنگی ئەفغانستان دایە، لەسەر پێشنیاری ئێران پێشگیریان لە نمایش كردنی ئەو فیلمە كردووە.
حەفتەی رابردوو كە ئەو فیلمە لە \"فێستیڤاڵی پاییزی مافی مرۆڤ\" لە ئەفغانستان پیشان درابوو، چەند فەرمانبەرێكی كۆنسوولگەریی ئێران لە هەرات، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین هۆڵەكەیان بەجێ هێشتبوو.
فیلمی قوتابخانە ناوەرۆكەكەی لەمەڕ ئازار و ئەشكەنجەی پەنابەرانی ئەفغانیە لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە كەلە ئۆردووگای \"سپی سەنگ\" بەڕێوە چووە.
فیلمی قوتابخانە 85 خولەكە كەلە شاری هەراتی ئەفغانستان و لەسەر سنووری ئێران بەرهەمه ێنراوە كە چیرۆكی كچێكی ئەفغانیە كە ئاواتی ئەوەیە بڕواتە قوتابخانە، بەڵام بەپێی ریوشَوێنە سەختەكانی ئێران پێشی پێ دەگیرێت.