فایەق یووسفی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی سەقز ناساند

11:13 - 11 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بە ناوی "فایەق یووسفی"، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی سەقز ناساند.

ئەو شاخەوانە کوردە ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ ٩٨، لەگەڵ "هادی محەممەدزادە"، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران.

ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی خەرمانان ٩٨، ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی شاری سەقز، پاش دوو مانگ لە دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، لە لایەن دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری بە ئەژماردنی ماوەی دەسبەسەر کردنی پێشووی، مەحکووم و لە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" بێتاوان ناسرا.

حوکمی ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانی "هەڵۆ"ی سەقزە، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ٦ مانگ کەم کرابووە.