عەلیڕەزا سپاهی لایین شاعیر و نووسەری كوردی خوراسان لە زیندان ئازاد كرا
00:30 - 1 خاکەلێوه 2712
كوردپا: عەلیڕەزا سپاهی لایین شاعیر و نووسەری كوردی خوراسان، كەلە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە زیندانی كرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە لە زیندانی مەشهەد بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شاعێر، نووسەر و رەخنەگری كوردی باكووری خوراسان كە بە تاوانی پێوەندیی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە مانگی گەلاوێژەوە دەستبەسەر كرابوو، لە بەرەبەری نەورۆزدا بە شێوەی كاتی و هەتا كاتی دادگایی و دانی حوكم لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، ئازاد كراوە.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو نووسەر و شاعێرە كوردەی خوراسان جیا لە تۆمەتەكانی دیكە كە درابوونە پاڵی، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەشهەد تاوانی رێزگرتن لە یەكێك لە رێبەرانی كورد و نووسین شێعری رەخنەیی و هەروەها تاوانی پەرەدان بە پرسی نەتەوەیی بە تاوانەكانی زیاد كران و لە پەروەندەكەیدا تۆمار كران.
بەپێی زانیارییەكان پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەم نووسەرە كوردە كرابوو كە نابێ هیچ هەواڵێكی پێوەندیدار بە رەوشی بدەنە راگەیەنە گشتییەكان.
بەڵام هەتا ئێستا بە شێوەی فەرمی دادگایی نەكراوە و لەمەڕ دانی حوكمی قەزایی زانیاری و هەواڵێك بڵاو نهکراوهتهوه.
عەلیڕەزا سپاهی نووسەری كوردی باكووری خوراسان بەرهەمی زۆری لە بواری ئەدەب و فەرهەنگی كوردی و فارسی بەدەستەوەیە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لەمەڕ شێعر و ئەدەبی كوردی، كوردەكانی خوراسانە. لە گرینگترین بەرهەمەكانی دەكرێ ئاماژە بە:\"عەشق یاریمان پێ ناكات، مانگم خۆشدەوێ، زائیرە بچكۆل ئێمە، بە گێڕانەوەی من و لەژێر داری گێڵاس\" بكرێ.
عەلیڕەزا سپاهی شاعیر و نووسەری كوردی خوراسان فەرمانبەری زانستگای مەشهەدە و زیاتر لە بیست ساڵە چالاكیی فەرهەنگی و رۆژنامەوانی دەكات.