عەتا جەماڵی: مشتومڕی نێوان باڵی بناژۆخواز و رێفۆرمخواز لەسەر داخوازیی کوردەکان، زیاتر لایەنی دەروون شیکاریی کوردەکانی پێوە دیارە
ئاژانسی کوردپا: لە چەند حەفتەی رابردوودا مەسەلەی گۆڕینی بەرێوەبەری لە ناوچەکوردنشینەکانی ئیران، چ لە ئاستی ئوستان و چ لە شارەکاندا، بۆتە باسێکی جێگەی مشتومڕی چالاکان و هێندیک لە چالاکان لەمەڕ وادە و بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی هیوابڕاو بوونە.
لەم پەیوەندییەدا، ئاژانسی کودپا دیمانەیەکی لەگەڵ عەتا جەماڵی، نووسەر و رەخنەگری سیاسی کورد لە دەرەوەی وڵات پێکهێناوە، کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:
ئاژانسی کوردپا: بە بڕوای ئێوە لەکوردستانی ئێران رکابەرایەتیی نێوان دەوڵەتی رۆحانی ( ئێعتێداڵ) لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی پێشوو ( بناژوخواز) لەسەر شێوەی مودیریەتە؟ یان نیشان دانی هێزی ناوەندە دەوڵەتییەکان لەهەمبەر ناوەندە ئەمنیەتی ـ نیزامییەکانی دەرەوەی دەزگای بەڕێوەبەرییە؟
عەتا جەماڵی: لە روانگەی منەوە مانای رکابەریی لە چوارچێوەی پرسە سیاسییەکاندا، چەمکێکی ئەرێنییە و لە سۆنگەی دێمۆکراتیکەوە درێژەی ئەو رێگایانەیە کە ئێستاکە بە جیهانی بوونیان پێوە دیارە و بە سەرنج دان بە پوتانسیلەکانی دژە دێمۆکراتیک لەئێرانی کۆماری ئیسلامیدا ناکرێبەو سادە و ساکارانە لەو چەمکانە کەڵک وەربگیردرێت. بەشی دووەمی پرسیارەکەتان زیاتر باس لە دەرخستنی راستییەک کە بوونی نیە، دەکات، چونکە ناوەندە دەوڵەتییەکان هەتا رادەیەک لەژێر چەتری ئەمنیەتیی ـ نیزامیدان و نە ئەوەی دەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لەکاروباری دەزگای بەڕێوەبەرییدا کورتە و هەر بۆیە ئەو رکابەرییەی ئێوە باستان کرد زۆر خۆی دەرناخەت، چونکە ئەو ناوەندانە هەموو ئاوێتەی یەکتر بوون، بەو واتایە کە پێوەندیی نێوان دەزگای بەڕێوەبەریی و دەزگا ئەمنیەتی ـ نیزامییەکان بەپێچەوانەی ساختارەکەی، پێوەندییەکەی هێرەمیە و لە ترۆپکی ئەوانیشدا سوپای پاسداران بوونی هەیە و سپا وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی رێبەری ئێران ئەرکی کونترۆڵی قەیرانەکانی لە ناوەندە دەوڵەتییەکان لە ئەستۆیە.
بەو پێیە و هەروەها ئەزموونەکان ئەوەمان پێدەڵێین کە ئەو رکابەرییە سەمبۆلیکانە تەنیا بۆ شۆردنەوەی بیرو هزر و کاریگەری دانان لەسەر روانینی یەک لایەنەی خەڵکی کوردستان بە بڕیارەکانی دەوڵەت و ئیدارەکانی شار و ئوستانەکان لەپێوەندیی پرسە پێوەندیدارەکانی بەمافی هاووڵاتیی و نەتەوەکانە.
هەتا ئێستا هیچکام لەو رەکەبەریانەی بە وتەی ئێوە ( گۆڕینی مودیریەت) نەیتوانیوە لە پێناو وەدیهێنانی پێویستیەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
لە روانگەی منەوە نە دەوڵتی پێشوو و نەدەوڵەتی ئێستا لە هەوڵی ئەوەدا نەبوون کە دۆخی کۆمەڵایەتیی، ئابووری و مودیریەتیی لەو ناوچەکەدا باشتر بکەن و قسەکردن لەسەر ئەو پرسە زیاتر وەکوو کەرەسەی پڕوپاگەندە بەکار دێنێن.
ئاژانسی کوردپا: هەتا چ رادەیەک کێشە سیاسییەکانی ئوستانە کوردنشینەکانی ئێران ( بێپرس کردن بەناوەند) لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئوستانەکان چارەسەر دەکرێت؟
عەتا جەماڵی: دەکرێبڵێین هیچکام! چونکە بەشێوەیەکی گشتیی پرسەکانی کۆمەڵگای کوردستان بە هەموو لایەنەکانییەوە وەکوو پرسێکی ئەمنیەتیی لێی دەرواندرێت و چارەسەر کردنی ئەو ئەمنیەتیانە بێشک پێویستی بە ناوەند هەیە. هەر لە دانانی فەرمانداریی ئوستانەکانەوە هەتا شارەوانیەکان کە لە رواڵەتدا ئاکامی هەڵبژاردنێکی بەربڵاوە، دەستێوەردانی ناوەندی تێدایە، چونکە بێجگە لە دانانی ئوستاندار کە بە دەستێوەردانی راستەوخۆی وەزارەتی ناوخۆ دادەنرێ، سەرجەم کاندیداتۆڕەکانی هەڵبژاردنی شۆرای شار و نوێنەرانی مەجلیس پێویستە لە فیلتەری ئایدۆلۆژیک ـ ئەمنیەتیی تێپەڕێندرێن و هەر ئەوە بۆ خۆی نیشانەی ئەوەیە کە هەموو پرسەکان دەبێتەئیدی ناوەندیان لەپشت بێت. نوێنەری ئوستان و شارەکان لە ئوستاندارییەکان، مەجلیس و شارەوانیەکان بەر لەوەی نوێنەری ویست و داخوازییەکانی خەڵکی بن بە پێچەوانەوە کار دەکەن، واتە نوێنەری دەوڵەت لە قاڵبی ناوەندە خەڵکییەکان، بڕیارەکان بە خەڵکی رادەگەیەننو بەڕێوەبەریی بڕیارەکانی دەوڵەتیەشە بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان.
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی سیاسیی، فەرهەنگی و مەدەنیی کورد لە رەوتی ئەو ئاڵوگۆڕانەدا چ رۆڵێکیان هەیە و یان دەبێهەیانبێ؟
عەتا جەماڵی: رۆڵی چالاکانی کورد لە پێکهێنان و دروست کردنی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی پرسە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکاندا، پێویستە بە پێی توانایی ئەوان هەڵبسەنگێنین، بە سەرنجدان بە کەش و هەوای داخراو و کۆنترۆڵ کراوی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران و بەتایبەت لە کوردستان و بەپێی ئەو شێوەی بەڕێوەبەرییەی کە پێشتر باسمان کرد، چاوەڕوانییەکەی ئەوتۆ لە چالاکانی کورد ناکرێ.
چالاکی مەدەنیی پێویستی بە کەش و هەوایەکی گشتییە، بەومانایە کە بەستێنێکی دێمۆکراتیک بۆ بە پێکۆڵ ( چالش) کردنی سیاسەتە گشتیەکان و بردنە ژێر پرسیاری مودیرییەتی بوونی هەبێهەتا ناوەندە مەدەنییەکان خۆیان بە هەڵقوڵاوی ئەو سیاستە بزانن و پێویستیە ویستەکانی خەڵکی کوردستان بە گوێی دەسەڵاتداران بگەیەننن و هەروەها دەرەتانی وەرگرتنەوەی ئەنجامیشیان هەبێبێئەوەی هیچ سەرکوتێک لە ئارادا بێت. ئەگەر وا نەبێچالاکانی مەدەنیی، سیاسیی و فەرهەنگی بێپشتیوانەی یاسایی و حقووقی یان دەبێ\"ئینقلابی\" و چاوەڕوانی زیندانی کردن، ئەشکەنجە کردن و ئێعدام و لە ئەنجامدا پاکتاوکردن بن و یان مل بۆ رێفۆرمێکی مەوجوود کەج بکەن کە زیاتر رۆاڵەتی بوونی چالاکی مەدەنیی پێوە دیار دەبێت. لە هەر حاڵدا ئەوە بەو مانایەیە کە رۆڵی چالاکانی مەدەنیی کەم بایەخ نیە بەڵکوو ئەوە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە رۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کەمڕەنگ دەکاتەوە.
خوێندن بە زمانی زگماکی وەکوو دوایین نموونە کە زۆر باس و خواستی لێکەوتەوە، بە یەکێک لە باسە و بوارەکانی چالاکانی مەدەنیی و فەرهەنگی دێتە ئەژمار، کە تەنانەت نەیانتوانی لەگەڵ ناوەندێکی فەرهەنگی ( دەوڵەت نا) بەربەرەکانی بکەن و بە ناچاری بێدەنگییەکی کوشەندەیان هەڵبژارد، ناچارێک کە بەر لەوەی بە شێوەی ئاشکرا هێزی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی لەپشت بێت، دەرخەری هێزی شاراوەی ناوەندێکی فەرهەنگییە.
هێزێک کە دەرخەری سیاسەتگوزاری ناوەندێکی فەرهەنگی بە دژی نەتەوە غەیری فارسەکانی ئێرانە. بەو پێیە بێدەنگی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی و سیاسیی بێدەنگییەکی مانادارە.
ئاژانسی کوردپا: ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە نێوانەدا هەستیارییەکی تایبەتی پێوە دیارە، تێڕوانینی ئێوە لەسەر گۆڕانی مودیریەتیی لەو شوینانە چۆنە؟ ئەو پرسە بەڕای ئێوە پێوەندیی بە کەمترخەمی کوردەکانەوە هەیە یان پێوەندیی بە بیاڤی ئەمنیەتییەوە هەیە؟
عەتا جەماڵی:دۆخی بوونی دوو نەتەوەی غەیری فارس لەو ئوستانە و جۆری پێوەندیی مێژوویی نێوان ئەو دوو نەتەوەیە وەکوو ( ناوەندگەرایەک) دەتوانێلۆژیکی گۆڕینی مودیرییەتی لەو ئوستانەدا بۆ ئێمە روونتر بکاتەوە، بەو مانایە کە بە ناسینی پێکهاتنی ستراتیژیکی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێئاکامی سیاسیی لەو دوو ئوستانە پێناسە بکەین. ئاکامێک کە هەوڵەکانی دەوڵەت رۆڵی هەبووە و بە کەڵک وەرگرتن لە مەزهەبی شیعە زیاتر هێزەکە بەلای نەتەوەی ئازەریدا شکاوەتەوە و ئەوە بۆ خۆی لە خۆیدا لەلایەکەوە بە بەهێزتر کردنی بواری مەزهەبیی ( شیعە) ناوەڕۆک و هەستی ناسیۆنالیست بوونی هەتا رادەیەک لاواز کردووە و لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەریی ئیدارە و شارەکانی لەدەست کوردەکان دەرهێناوە، بەڵام ئەوەی دەکرێبکرێتە بنەما، مودیرییەت نیە بەڵکوو سیستەمی مودیرییەتییە، سیستمێک کە بەشێوەی ئامانجدار بەڕێوەبەرییەکانی دەسنیشان دەکات و لەو نێوەدا کورد بوون تەنیا ناکرێخۆی لە شارەدار یان ئوستاندارێکدا ببینێتەوە و بەو هۆیەوە کە کوردبوون چەمکێکی سیاسییە و هێندی واتای دیکەی وەکوو خەبات و ناسیۆنالیزم لە خۆ دەگرێ، بێشک گۆڕان لە ناو جەرگەی دەوڵەتێکی گشتگیردا ئەگەر بکرێتەنیا لەپێناو ئامانجە ستراتیژیکیەیکانی نیزامدا دەبێت.
لەو نێوەدا \"کەمتر خەمی\" کوردەکان شتێکی لۆژیکی نییە چونکە واتەی بەشداریی لە بیاڤی سیاسی ئێراندا، واتایەکی بێرۆح و گیانە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە کەمتر خەم بوونی سیاسیی هەتا ئەو رادەیە کە پێکهاتنی دێمۆکراتیکدا دەتوانێوەکوو بڕیارێکی سیاسیی خۆی دەربخات، دەکرێلە سیستمێکی گشتگیری وەکوو کۆماری ئیسلامیشدا شتێکی نەگونجاو ئەستەم بێت و ئەگەر ئەو پرسە بە واتای بێبایەخ بوونی هەڵبژاردن یان دیاری کردنی مودیرانی کورد لەکوردەکانەوە چاو لێبکەین، پێوستی بە لێکدانەوە و شرۆڤەی زیاترە.
ئاژانسی کوردپا: ئێوە کە بەدواداچوون بۆ پرسەکانی کوردستانی ئێران دەکەن، لەروانگەی ئێوە ناڕەزایەتیی و خۆراگرییەکان لە هەمبەر گۆڕانی مودیرییەتی پێوەندیی بە کورد و غەریی کوردە هەیە،یان کێشەکە پێوەندیی بە دەستە و جەناح بازییەوە هەیە؟
عەتا جەماڵی: من لەپرسیاری پێشوودا ئاماژەم بەو کرد کە رکەبەرایەتیی و باس تەنیا لەسەر کووردبوون یان کووردنەبوون نیە، تەنانەت ئەگەری رکابەریی جەناحیشی بوونی نەبێت چونکە مەسەلە سەرەکییەکە سیستمی مودیرییەتییە کە پێویستە بدرێتە بەر رەخنە. نیزامییەک کە تێیدا بەڕێوەبرانی کورد و غەیری کورد دەبێبڕیارەکانی دەوڵەت بەڕێوە ببن و ناتوانن هیچ باسێک لە مافی و ویستەکانی خەڵکە بکەن، لەحاڵی حازردا هێندێیاری لەسەر داخوازیی کوردەکان لەنێوان \" ئێعتێداڵ\" و \"بناژۆخواز\"ەکان بوونە هەیە، کە زیاتر لایەنی دەروون شیکاریی کوردەکانی پێوە دیارە.