عومەر ئیمامی، زیندانیی سیاسی کورد مەرەخەسیی پێدرا

13:36 - 12 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: عومور ئیمامی یەکیک لە بە پێشینەترین زیندانیانی سیایسی کورد لە زیندانی یەزد، بە دانانی بارمتەیەکی قورس مەرەخەسییان پێدرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عومەر ئیمامی خەڵکی (کڵاش)ی جوانڕۆ، یەکێک لە زیندانی سیاسیی زیندانی یەزد، ماوەی ٢٠ رۆژ مەرەخەسیی پێدرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،عومەر ئیمامی بە دانانی٢٥٠ ملوێن تمەن بارمتە، لە رێکەوتی ٦ی رەشەمەوە ماوەی ٢٠ رۆژ مەرەخەسییان وەرگرتووە.

محەمەد مورادی، لە زیندان تووشی نەخۆشیی (دیسکی کەمەر) بووەو بارودۆخی تەندروستیی زۆر ناجێگیرە.

عومەر ئیمامی هاورێ لەگەڵ والی دروودی، عەلی ساڵحی و محەمەد مواردی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، لە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی سالی ٧٥ی هەتاوی دەستەبسەر کران.

دواتر عومەر ئیمامی و والی دروودی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی و محەمەد مورادی و عەلی ساڵحیش حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بۆ بڕاوەتەوە.

عومەر ئیمامی و والی دروودی لە مانگی خەزەڵوەر و بەفرانباری ئەمساڵدا بە ریز ٧ و ٨ رۆژ مەرەخەسییان پێدرابوو.

\"25099.jpg\"
عومەر ئیمامی و والی دروودی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، حوکمی زیندانی هەتاهەتاییان بۆ براوەتەوە
بە گوتەی زیندانیانی سیاسیی کورد، بەشیکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی لە ئێراندا تەنیا لەبەرەبەرەی تەواوبوونی حوکمی زیندانیەیکەیاندا مافی چوونە مەرەخەسییان پێ ئەدرێت.

عەلی ساڵحی و محەمەد مواردی پاش ١٨ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی، هەتا ئێستا مەرەخەسییان پێنەدراوە.