شەپۆلی دەستبەسەركردنی هاووڵاتییانی کورد لە مەریوان بەردەوامە
13:22 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە درێژەی دەستبەسەركردنەكاندا دوو هاووڵاتیی دیكەی مەریوانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران.
عوبەید زارعی و عەلی تاسە دوو چالاكی خوێندكاری و مەدەنیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراون.
هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی كردەوە، عوبەید زارعی بە نیشانەی پشتیوانی لە محەممەدسەدیق كەبوودوەند مانی لە خواردن گرتبوو و لەو پێوەندییەدا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەی دەستبەسەر كردنی لێ كرابوو.
ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لەلایەن دادگای شاری سنەوە لە پیشەی حكوومەتی بێبەری كرابوو.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، دوای دەستبەسەر كردنی ئەو دوو هاووڵاتییە شوێنی كارەكەشیان( كافی نێت رۆژ) داخراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی شەممە رێكەوتی 17ی پووشپەڕ دوو لاوی خەڵكی ئاوایی \"نێ\"ی دوای بانگهێشت كرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەستبەسەر و یەكیان رەوانەی دادگا كراوە.
لەلایەكی دیكەوە چەندین لاوی دیكەی ئاوایی \"نێ\"ی بانگهێشتی دادگا كراون بەڵام هەتا ئێستا ئەو لاوانە لە چوون بۆ دادگا خۆیان بواردووە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری دانیشتوانی گوندی \"نێ\"یەوە ئاشكرای كردبوو، بەشێك لە لاوانی ئەو گوندە لە ترسی گیران لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە بۆ ماوەی حەفتەیەكە شەوان لە ماڵەكانیان ناخەون و پەنا دەبەنە شاخ و كێوەكانی دەورووبەر.