شەش زیندانیی كورد لە زیندانی ورمێ‌ ئیعدام كران

19:32 - 19 رەزبەر 2711
كوردپا: ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ‌ 6 هاووڵاتیی كورد لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ‌، ئێوارەی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18ی رەزبەر شەش هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندەكانی \"دەرماناوا\" و \"رەوەند\"ی سەر بە ورمێ‌ بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە دراون.
فەرهاد ئیسلام دووست، محەممەد جەنگەڵی، جەماڵ شێخ زادە، رەزا خەلەكە، فەرهاد خەلەكە و دێهقان سڵامەتی ناوی پێنج كەس كەس لەو 6 كەسە ئیعدام كراوەیە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناو و شوناسی یەكیان ئاشكرا نەبووە.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا 14 هاووڵاتیی كورد تەنیا بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لەلایەن دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێر انەوە ئیعدام كراون.