شیناوێیەکی دیکە سەری هەڵدا

14:43 - 7 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: قووتابخانەی ناوەندیی کچانەی هاجەر، لە شاری شائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، تووشی ڕووداوی ئاگر بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، قوتابخانەی ناوەندیی کچانەی هاجەر،بە هۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا.

هۆکاری ئەم ڕووداوە،وێک کەوتنی سیمی بەرق ڕاگەیەندراوە و لەم ڕووداوەدا مەئموورێکی ئاگرکوژێنەووە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕەوانەی قوتابخانەکە کرابوو بەهۆی دووکەڵەوە تووشی گاز گرتوویی بووە.

ئەمە دووهەمین ڕووداوی سووتانی قوتابخانە لە چەند ساڵی ڕابردوودایە کە
بە هۆی بارودۆخی خراپی شوێنی پەروەردەو قوتابخانەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان ڕوو دەدات.

چەند ساڵ پێس ئێستا، لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی،
لە گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشارقوتابخانەیەک لەم گوندە تووشی سووتان بوو کە بەم هۆیەوە لە ٣٧ نەفەر لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە ٢٩ کەسیان تووشی کارەساتیدڵتەزێن بوون.

ئەم چەشنە لە ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی حکوومەتی بۆ پاڵپشتی کردنی لە شەڕ لە وڵاتانی دراوسێ، دزی لە ماڵی خەڵک و کرین و هەناردە کردنی چەک بۆ وڵاتانێک وەک سووریە و عێڕاق کە بەرژەوەندی حکوومەتی ئێرانی تێدا دەدینرێت لە هیچ یارمەتییەک کۆتایی ناکات بەڵام بۆ چاکسازی قوتابخانەکان و پێش گرتن بەم چەشنە لە ڕووداوانە بەرپرسان گۆێ خۆیانی
لی دەخەوین و بۆ چارە سەر کردنی قوتابخانەکان لە شارەکوردنشینەکان
هیچ هەنگاویک هەڵ ناگرن.