شۆفیرانی ئوتووبووسڕانیی شاری سەقز سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

13:54 - 11 گەلاوێژ 2720

شۆفیرانی ئوتووبووسڕانیی سەقز، باس لە دواکەوتنی پارەی سێ مانگی خۆیان لەلایەن شیرکەتی ئوتووبووسڕانیی ئەو شارەوە دەکەن.

بەرپرسانی شیرکەتی ئوتووبووسڕانیی سەقز، پارەی دواکەوتووی شۆفیرانی ئوتووبووسڕانیی ئەو شارەیان بۆ کەمبوونەوەی داهاتی ئەو شیرکەتە گەڕاندووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ شەممە ١١ی گەلاوێژ، شۆفیرانی نێو شاری کرماشان، لەهەمبەر دواکەوتنی مووچەکەیان لە تێرمیناڵی کاوانی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.