شۆرای باڵای رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و بنەماڵەی كەبوودوەندیش مان لە خواردن دەگرن
16:12 - 23 جۆزەردان 2712
كوردپا: شۆرای باڵای بەڕێوەبەریی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و بنەماڵەی محەممەدسدیق كەبوودوەند رایانگەیاندووە، هاودەنگ و هاوكات لەگەڵ كەبوودوەند ئەوانیش رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردان مان لە خواردن دەگرن.
شۆرای باڵای بەڕێوەبەریی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردسان و بنەماڵەی كەبوودوەند لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایان كردووە، كە ئەوانیش هاودەنگ لەگەڵ ئەو چالاكەی مافی مرۆڤی كورد دەست دەدەنە مانگرتن و نوسخەیەك لەو راگەیەندراوە راستەوخۆ لەلایەن ئەو رێكخراوەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، ئەمەش دەقەكەیەتی:
هاوكات لەگەڵ كەبوودوەند ئێمەش مان لە خواردن دەگرین
نزیك بە 20 رۆژە محەممەد سدیق كەبوودوەند بەرپرسی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان بە مەبەستی گەیشتن بە لانیكەمی ویستە مرۆڤی و یاساییەكانی خۆی مانی لە خواردن گرتووە. بەداخەوە هەتا ئێستا هیچ چەشنە وەڵامێك بەم داخوازییە نەرداوەتەوە و هەروەها لە دوایین دیداریشدا محەممەد سدیق كەبوودوەند رایگەیاندووە مان لە خواردنی وشك دەگرێت ئەم مەسەلەیە بۆتە هۆی نیگەرانیی جیددیی ئێمەش.
شۆرای باڵای بەڕێوەبەریی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان و بنەماڵەی كەبوودوەند بۆ دەربڕینی هاودەردی و گەیاندنی دەنگی خۆمان بە ویژدانە بەخەوەرەكان هاودەنگ لەگەڵ محەممەدسدیق كەبوودوەند لە رۆژی چوارشەممە 24ی جۆزەردانی ساڵی 1391ی هەتاوی (13ی ژۆئەنی 2012ی زایینی)ییەوە مان لە خواردن دەگرن.
هیوادارین مرۆڤدۆستان و چالاكانی مافی مرۆڤ دەنگ و هاواری ئێمە ببیستن.
دەبیرخانەی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان
23ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی