شاری مەریوانیش میلیتاریزە کراو هێزە لیباش شەخسییەکان لاوێکیان دەستبەسەر کرد
15:54 - 8 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا بڕیاربوو هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ شایی و هەڵپەڕکێ لە سەیرانگەی گۆلی زرێبار کۆببنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و لیباس شەخسییەکانەوە ئەو شارە میلیتاریزە کرا و لاوێکی کوردیش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ ئەمنیەتی کردنی شاری سنە، هێزە ئینتزامی و لیباس شەخسییەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە هەموو شەقامەکانی شاری مەریوان و دەورەبەری گۆلی زرێباریان تەنیوە.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان رایگەیاند؛ ئەمشەو بڕیار بوو کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو خەڵک بۆ دەربڕینی شادی و خۆشی بە هۆی سەرکەوتنی کۆبانییەوە لە زریبار کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەمنیەتی و نیزامی بوونی شارەوە، خۆشی و شادیی هاووڵاتییان پەکی کەوتەوە.
سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ هێزە لیباس شەخسییەکان کارتی پێناسیان لە هاووڵاتیان دەستاند و لە دەوربەری زرێباریش بڵاوەیان بە خەڵک دەکرد و هەتا ئێستا چەندین تێکهەڵچوون لە نیوان هاوولاتییان و هیزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەاکندا هاتۆتە ئاراوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە کەسێک بەناوی (جەلال خیشکار) و تەمەن ٢٩ ساڵەی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
دەگوترێ، کە هاووڵاتییان بە لێدانی بۆق و هەڵکردنی چرای ماشینەکانیان، خۆشحاڵیی خۆیان لەمەڕ ئازادیی کۆبانی لەدەست چەکدارانی داعش دەربڕیوە.
لە رۆژی رابردوویەوە، هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکان، بۆ رێگری کردن لە شادی و هەڵپەڕکێی هاووڵاتییانی کورد لەو شارە، سەرجەم شەقام و شوینە گشتییەکانیان تەنیووە، جووڵە و بزاوتی هاوولاتیاین کۆنترۆڵ دەکەن.