سەقز؛ مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان" بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

11:39 - 16 گەلاوێژ 2721

"مستەفا حەمدی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان" لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی حوکمی دادگای ئینقلابی سەقز، ئەو چالاکە کوردە بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی "سووکایەتی بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە ١٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە دوو دۆسیەی هاوشێوەدا دادگایی کراوە و بێتاوان ناسێندراوە.

هاوکات لەگەڵ دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان"، "کەیوان ڕەحیم‌زادە و خالید نارین" لە هاوکارانی مستەفا حەمدی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سەقز کراون.