سەرۆكی رێكخراوی "مێزگردی ئێران" لە ئامریكا: پەنابردنی ئێران بۆ دیالۆگ لەگەڵ رۆژئاوا، لە نیازپاكیی ئەو رێژیمەوە سەرچاوە ناگرێ
12:59 - 1 رەزبەر 2713
دیمانەکراو: شەریف بێهرووز، سەرۆكی رێكخراوی \"مێزگردی ئێران\" لە ئامریكا
دیمانەکار: شەفیع رەوشەنی
ـ لە كاتی چوونی بۆ ئامریكا، حەسەن رۆحانی، لە ستوونی كراوەی رۆژنامەی \"واشینگتۆن پۆست\"دا وتارێكی بڵاو كردۆتەوەو داوای لە هاوتا رۆژئاواییەكانی كردوە كە لەم هەلە كە هاتۆتە پێش كەڵک وەرگرنو ئامادەی دانووستان بن. ئامادەیی خۆشیانی نیشان داوە كە لەگەڵ رۆژئاواو بەتایبەت ئامریكا، كێشەكانیان چارەسەر بكا.
هۆكاری ئەم هاتنەپێشەوەی رێژیمی ئێران بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
شەریف بێهرووز: ئەوەی راستی بێرێژیمی ئێران باش دەزانێكە ئەمریكاو رۆژئاوا لەو كاتەوە كە ئۆباما بووە سەركۆماری ئامریكا، تۆپەكەیان خستە بەرەی ئێرانو بە گرتنەبەری سیاسەتی نەرمو ئاشتیخوازانە رێژیمی ئێرانیان لە بەردەم كۆمەڵگای نێونەتەوەییدا تەریک خستەوە. دەسەڵاتبەدەستانی ئێران رایان وابوو كە نەرمیی ئۆباما بە نیسبەت ئێرانەوە، ئەو گرژیەی سەردەمی بووشی بەدواوە نابێ. بەڵام پێچەوانەكەی دەركەوت. ئۆباما هاوكات لەگەڵا ئەوە كە سیاسەتی دانووستاندنی لەگەڵ تاران گرتە بەر، ـ زۆر جاریش پشتی لە خەڵكی ئێرانو داواكانیان كرد ـ هاوكات سیاسەتی ورزی-شی لە هەمبەر ئێران بەهێز كردو توانیی بە زەبرترینو كاریگەرترین گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بخاتە سەر ئێران.
ـ دەسەڵاتدارانی ئەمریكا چۆن دەڕواننە ئەم هاتنەپێشەوەی كۆماری ئیسلامیو تا چەندە باوەڕیان بەم رێژیمە هەیە؟
شەریف بێهرووز: بەڕای من ئێستا ئیدارەی ئۆباماو بگرە بیروڕای گشتیی ئەمریكا لەسەر ئەو بڕوایەن كە سیاسەتی گورزو گێزەری ئۆباما بە نیسبەت ئێران سەركەوتووە بووەو ئەوەی ئێرانی بەم قەناعەتە گەیاندوە كە نەرمی بنوێنێ و پەنا بۆ دیالۆگ لە سەر پرسە هەستیارەكان بەرێ، لە نیازپاكیی ئەم رێژیمەوە سەرچاوە ناگرێو ئاكامی سیاسەتی نەرمو هێمنانەش نەبووە، بەڵكوو داخستنی دەرگاكان بە رووی ئێراندا بووەو ئێران بە تەمایە لە هەمان سیاسەت كەڵک وەرگرێكە زەبری تر لە رۆژئاواو بەتایبەت ئەمریكا بوەشێنێو خۆی لەم زلكاوە رزگار بكات. دیارە ئەوەش لە بیر نەكەین كە رۆژئاواییەكان هاتنەسەركاری حەسەن رووحانیش وەک رێفۆرمخوازەكانی نێو دەسەڵات بە بێرەزامەندیی دەسەڵاتی رێبەری نابیننو پێیان وایە كە رێژیم بە تەمای دەستپێكردنی خولێكی تری سیاسەتی بەڕواڵەت نەرمە كە ئەو گرژییانە لەسەر وڵاتو دەسەڵاتەكەی كەم كاتەوە.
ئەمریكا بە كەڵک وەرگرتن لەو سیاسەتەی ئێستای بە نیسبەت ئێران سەركەوتوو بووەو توانیویەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە نیسبەت ئێران هان بداتو چەندین بڕیارنە بە دژی ئێران لە ئاستی ئەنجومەنی ئاسایشدا پەسەند بكات. ئیدارەی پێشووی ئەمریكا زیاتر هەڕەشەو قسەی زل بوو، بەڵام لە كردوەدا هیچی بە دژی ئێران نەدەكردو جێگەو پێگەی رێژیمی ئێرانی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە ناوچەو ئاستی نێونەتەوەییدا بەهێز دەكرد. لە ئەمریكا گشت لایەنەكان رایان وایە كە ئێران پێداگرە لەسەر ئەو بنەمایانەی كە لەسەری دامەزراوەو ئەم بنەمایانە بە گۆڕینی سەركۆماری دەستنیشان كراو ئاڵوگۆڕیان بەسەردا نایە، بەڵكوو ئەوە رێبەری رێژیمە كە بڕیاری کۆتایی لە وڵاتدا دەدات. ئەمریكا باش دەزانێكە رێژیمی ئێران ئەگەر هەلی بۆ بڕەخسێ، هەموو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسییەوە، لەبەر ئەوە كە ئێران بەردەوام باس لە پلان و بەرنامەو فیتنەیی رۆژئاواو بە تایبەتی ئەمریكا بە نیسبەت وڵاتەكەی دەكاتو بە بچووكترین لاوازی خۆی تەماحی ئەمریكاو رۆژئاوا بە سەر ئێراندا زیاد دەكات.
ـ ئەگەر ئەمریكاییەكان لەسەر مێزی وتووێژ لەگەڵا كۆماری ئیسلامی دابنیشن، پێتان وایە چ سیاسەتێك بگرنە بەرو لەسەر چ شتێك وتووێژ بكەن؟
شەریف بێهرووز: ئەمریكاییەكان لە سێبەری كارتێكەریی ئۆبامادا هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە پێشوازی لە هەر هاتنە پێشەوەیەكی تاران دەكەن، درێژەدەری ئەو سیاسەتەش دەبن كە \"كونەمشكی بە رێوی كردۆتە قەیسەری\"، واتە گەمارۆكان چڕوپڕتر دەبنەوەو گەرووی داهاتی ئێران، واتە فرۆشی نەوت تەنگتر دەكەنەوە.
هەڵبەت جیا لەوە كە رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانو ئەمریكا دوژمنایەتیی دێرینەیان هەیەو ئێستاش بەرژەوەندییەكانیان لە هەموو گۆشەیەكی ئەم جیهانە لە بەرامبەر یەكدان.
ئێستا مەبەستی زیاتر پێشگرتن بە ناوكی بوونی ئێرانە كە ئەگەر ئێران بەم تواناییە تەیار بێ، باڵانسی دەسەڵات بە قازانجی ئێران دەگۆڕێو ئەودەم رێژیمی ئێران ئامادە نابێت بەم شكڵە درێژە بە دانووستان لەگەڵ ئەمریكادا بداتو گوێڕایەلی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەكان نابێ.
لە هەلومەرجی ئێستادا ئەمریكاییەكان لەوانەیە ئامادە بن لەسەر پرسی ناوكی یان پرسێكی مەترسیداری وەک سووریە لەگەڵ ئێران راستەوخۆ بكەونە وتووێژ ـ هەروەک لە سەردەمی بووشدا لەسەر ئاڵۆزییەكانی عێراق ئەم كارەیان كرد ـ بەڵام ئەمریكا جارێبە باشتری دەزانێكە ئەم پرسە لەگەڵ گرووپی ٥ زێدە ١ بەرێتە پێشو لەم كاناڵەوە ئەم گرفتە چارەسەر بكاتو ئاسۆی وەڵامی ئەرێنی دانەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكا بە روونی نازانمو مەرجی دانیشتیان لەگەڵ ئێران هەروەك لە زاری وتەبێژی كۆشكی سپی دەركەوت، وازهێنانی تاران لە بەرنامە ناوكییەكەیەتی.
ـ ئایا لە ئامریكا سیاسەتێكی یەكدەست لە مەڕ مەسەلەكانی پێوەندیدار بە كۆماری ئیسلامییەوە بەدی دەكرێ؟
شەریف بێهرووز: لە نێو لایەنەكانی دەسەڵات لە ئەمریكادا ململانێلەسەر كێشەكان فرەیە، بەڵام ئێستا هەموو چینەكانی دەسەڵاتی ئەمریكا لەسەر سیاسەتی گورز بە نیسبەت رێژیمی تاران كۆكنو هیچ بڕیارنامەیەكی گەمارۆ بە دژی ئێران لە كۆنگرێسی ئەمریكا بە رادەیەكی كەمتر لە ٩٠ لە سەدی دەنگ پەسەند نەكراوەو ئەوەش زیاتر ئۆباما هان دەدات كە هەمان سیاسەت پێڕەو بكات.
بەڵام وەك ئەسڵێكی جێكەوتوو وتووێژو دیالۆگ رەت ناكرێتەوەو لە ئەمریكاش پشتیوانیی لـێدەكرێ، بەڵام كاتێك لە دانووستانەكاندا مەرجو شەرت دێنە گۆڕێ، ئەو كاتەیە كە دەردەكەوێكێلە دانووستانو دیالۆگ خۆ دەدزێتەوەو دۆسیەی ناوكیی ئێران ئەم راستییەش بە باشی دەسەلمێنێ.
ـ بەڕای ئێوە ئەمریكاو رۆژئاواییەكان بە چ ئیمتیازگەلێک لە لایەن ئێرانەوە رازی دەبن؟
شەریف بێهرووز: بەڕای من رێژیمی ئێران هیچ چاری نەماوە لەوەی كە هێندێئیمتیاز بدات بە رۆژئاوا لەسەر پرسە ناوكییەكەی. بەڵام ئەوە كە ئەم ئیمتیازانە چەندە هاوتەریب دەبن لەگەڵ شلكردنەوەی جڵەوی گوشار بۆ سەر ئێرانو ئێران لە بەرامبەردا چیی دەست دەكەوێت، ئێران دەچێتە پێش، بەڵام لە ئاكامدا رێژیمی ئێران ئیدی ئەو هەلانەی بۆ ناڕەخسێكە لە سەردەمی هاتنە سەركاری خاتەمیدا وەدەستی كەوتنو رۆژئاواش ئەوەندی بۆیان شل ناكات كە پێشتر كردبوویان.
شتێكیتر كە لێرە پێویستە ئاماژەی پێبكرێ، دۆخی ناوخۆیی ئێرانە كە چەند كاریگەریی لەسەر دەبێبەهۆی ئەم سیاسەتو كرانەوانە كە بۆ رێژیم لە هەموو شت زیاتر ئەم بەشەیەو هەروەك پێشتر بینیومانە حازرە هەموو ئەوانە فیدای مانەوەی تەواوییەتی نیزام بكات.
تێبینی: رێكخراوی ئێرانی ـ ئەمریكایی مێزگردی ئێران سەر بە هیچ حیزب و لایەن و دەوڵەتێک نیە و زیاتر رووی لەداهاتووی ئێرانییەكانی نیشتەجێ لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە و بەپێی بانگەشەی بەڕێوەبەرانی، هەوڵ دەدات نەتەوەكانی توركیئازەری، فارس، كورد، بەلووچ، عەرەب، توركمەن و هەموو پێكهاتەكانی ئێران لەدەوری خوێدا كۆبكاتەوە و لە بوارەكانی ئابووری، لەشساخی، كلتوری و كۆمەڵایەتیدا تێكۆشانی دەبێت.
مێزگردی ئێران، بانگەشە بۆ گۆڕانكاری دێموكراتیک و دامەزراندنی حكوومەتێكی دێموكراتیک كە یاسا تێیدا سەروەر بێت، دەكات.
لەپێناسەی رێكخراوەكەدا هاتووە ئێران وڵاتێكی فەرە نەتەوە و فرە چەشنە، هەر بۆیە داننان بە مافی نەتەوەكان لەسیستمێكی فرەچەشن و فیدراڵیدا زامنی داهاتووی ئێرانێكی ئازاد و دێموكرات و یەكگرتوویە.
ئەو كەس و لایەنانەی كە دەیانهەوێئاگاداری چالاكییەكانی ئەو رێكخراوەیە بن دەتوان سەردانی ئەو لینكە بكەن. http://www.iranroundtable.org/ku
ئەم دیمانەیە لەلایەن بەڕێــز شەفیع رەوشەنی\"یەوە ئامادە کراوە و بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە.