سەرکەوتنی قوتابیانی کورد لە یەکەمین خولی رکەبەرییەکانی وڵاتی هۆنگ کۆنگ

16:17 - 19 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: سێ قوتابیی کوردی خەڵکی ئوستانەکانی کرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوا لە یەکەمین خولی رکەبەرییە نێونەتەوەییەکانی نەقاشیی \"هۆنگ کۆنگ\"دا سەرکەوتنیان بەدەست هینا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەدەریی کوردپا؛ سێ قوتابی بەناوەکانی ئەشکان عەباسی تەمەن ٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان و \"پارسا جەمشیدپوور\" تەمەن ١٠ ساڵ و خەلکی کرماشان و رەعنا مووساپوور تەمەن ١١ ساڵ خەڵکی شاری خۆی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، دیپلۆمی شانازیی ئەو رکەبەرییەیان پێ بەخشرا.

لەو رکەبەرییەدا ٥٢ ولاتی جیهان بەشدار بوون و سەرجەم ١١ هەزار و ٥٤٣ بەرهەم رەوانەی بەرێوەبەرایەتیی ئەو فێستێڤاڵە کرابوون کە ٣٦٨ بەرهەمیان لەلایەن منداڵانی ئێرانییەوە بۆ ئەو خولەی رکەبەرییەکان نێردرابوون.

هەروەها ماڵپەڕی \"هونەر ئانلاین\" بڵاوی کردەوە، چوار منداڵی دیکەی خەڵکی ئوستانەکانی‌تری ئێـران دیپلۆمی شانازییان پێ بەخشراوە و هاوکات منداڵێکی دیکە بەناوی میترا دەیلەمی خەڵکی ئوستانی بوشێهر توانی نیشانی شانازیی ئەو خولەی رەکەبەرییەکانی وڵاتی هۆنگ کۆنگ بەدەست بێنێت.
\"17298.jpg\"