سەربازێكی كورد لە پادگانی شارۆچكەی "ساحیب" خۆی كوشت
16:58 - 9 جۆزەردان 2712
كوردپا: سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، سەربازێكی كوردی خەڵكی بانە بەهۆی كێشە لەگەڵ فەرماندەكەی لە پادەگانی شارۆچكەی \"ساحیب\"ی سەر بە سەقز دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەربازێكی كورد بەناوی \"تەیب حوسێنی\" كوڕی عوسمان خەڵكی شاری بانە رۆژی شەممە رێكەوتی 6ی جۆزەردان لە پادگانی شارۆچكەی ساحیب لە نزیك شاری سەقز دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
یەكێك لە خزم و كەسانی نزیك بە بنەماڵەی ئەو سەربازە كوژراوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، تەیب حوسێنی بەهۆی كێشە لەگەڵ یەكێك لە فەرماندەكانی دەستی داوەتە خۆكوژی.
پێشتریش لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران چەند حاڵەتی خۆكوژیی لەم چەشنە لەناو سەربازانی كورد رووی دا كە بۆتە هۆی گیان لە دەست دانیان.
رێكەوتی 8ی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە پادگانی شاری سەقز سەربازێكی كورد بەناوی محەممەد دەستی دایە خۆی كوژی و گیانی لەدەست دا و هەروەها رێكەوتی 24ی مانگی خاكەلێوە سەربازێكی دیكەی كورد بەناوی جەماڵ شەریفی خەڵكی گوندی \"ئاڵی ماكان\"ی بانە بە شێوەی گوماناوی كوژراوە.