سەربازێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە پادگانێکی خووزستاندا کوژرا

20:21 - 1 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: فەرماندە نیزامییەکانی پادگانی سوپای \"مسجد سلێمان\" رێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی سەربازێکی کوردی خەڵکی ورمێ دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بنەماڵەی سەربازێکی کورد لە ورمێ نیگەرانیی خۆیان لە پێڕانەگەیشتن و بەدوادانەچوون بە دۆسیەی کوژرانی کوڕەکەیان دەربڕیوە، کە لە پادگانی نیزامیی شارستانی \"مسجد سلیمان\" لە ئوستانی بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

سیروس خۆش پەنجە کوڕی ئیسماعیل، کە لە پادگانی سوپای پاسداران لە شارستانی مسجد سلیمان سەرباز بووە، سەرەتای حەفتەی رابردوو گیانی لەدەست دا.

بنەماڵەی ئەو سەربازە کوردە، مەرگی کوڕەکەیان \"تەم و مژاوی\" لە قەڵەم داوە و خوازیاری روون بوونەوەی دۆسیەکە بوون.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی خۆش‌پەنجە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ فەرماندەرانی پادگانەکە پاش دوو رۆژ لە گیان لەدەست دانی سیرووس بنەماڵەکەیان لە گوندی \"بالانج\" ئاگادار کردۆتەوەو مەرگی کتوپڕ و لەناوکاوی کوڕەکەیان تووشی شۆکی کردوون.

بە گوتەی یەکێک لە هاورێ سەربازەکانی سیرووس، داوای لیبوردن لە بنەماڵەی خۆش پەنجە کراوە، بەڵام باوکی ناوبراو ئەو داوایەی رەت کردۆتەوە.

ئەو رووداوە بەو شێوەیەی کە هەواڵنێری کوردپا باسی کردووە، کاتێک هاتۆتە ئاراوە کە سیرووس لە کاتی گۆڕینی پۆستی نیگابانیدا لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە.

لێپرسراوانی نیزامیی \"مسجد سلیمان\"، \"کەمتەرخەمی\"یان وەکوو هۆکاری هاتنە ئارای ئەو روودوە لە قەڵەم داوە، بەڵام بنەماڵەی خۆش‌پەنجە، دەڵێن کە لێپرسراوانی پادگانی \"مسجد سلیمان\" وڵامێکی روونیان پێ نەداوینەتەوە.

مەرگی گوماناویی ئەو سەربازەی خەلکی ورمێ لە پادگانی مسجد سلیمان لە کاتێکدایە، کەسێ گوللـەی یەکەمی خەشابی سەر ئەو چەکەی کە لە پاسدارخانەکان نیگابانی پێ ئەردیت، گوللـەی مەشقین و وەکوو هۆشداری دان بە کەسی بەرامبەر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

تەرمی ئەو لاوە کوردە، رۆژانی حەفتەی رابردوو لە زێدی خۆی لە گوندی \"باڵانج\"ی سەربە شاری ورمێ بە خاک سپێردرا.