سەربازێکی هەنگی سنووریی پاوە، بە پارەی مانگانەی خۆی زیندانییەکی ئازاد کرد
10:25 - 6 رێبەندان 2720
سەربازێکی هەنگی سنووریی پاوە، بە ناوی "ڕەزا نەوازش" بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانەی خۆی، توانیویەتی زیندانییەک لە زیندان، ئازاد بکات.
ئەو سەربازە پاش تەواوبوونی ماوەی سەربازییەکەی، سەرجەم پارەی مانگانەکەی خۆی کۆکردووەتەوە و زیندانییەکی کرماشانی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کردووە.
ئەو سەربازە کە ڕەچەڵەکی ناڕوونە، بە بەرئاوردکردنی ماوەی سەربازییەکەی خۆی لەگەڵ کێشە و گرفتی زیندانیبوونی زیندانییەکان، بڕیاری دابوو بە کۆکردنەوەی پارەی مانگانەکەی، زیندانییەک کە بەهۆی گرفتی مالی زیندانی کرابوو، ئازاد بکات.