سێ هەزار کەس لە فەرمانبەرانی ئیلام تووشی کۆرۆنا بوونە

جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی ئیلام، باسی لە تووشبوونی ٣ هەزار و ٧ کەس لە فەرمانبەرانی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

هەواڵدەریی "ئیلنا" لە زاری "جەمیل سادقی‌فەر" بڵاوی کردووەتەوە کە لەو ڕێژەیە هەزار و ٨٣٧ کەس لە فەرمانبەران هی بانکەکان و ئیدارەکان بووە و هەزار و ١٦٧ کەسیشیان پێرسۆنوێلی تەندروستی و دەرمانین.

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی زۆربوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە مانگی ڕەزبەر بەنیسبەت دوو مانگی پێش کرد و ڕایگەیاندووە: "ئێمە شایەتی زۆربوونی کەموێنەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاین و ئەگەر ڕێوشوێنە تەندروستییەکان لەبەرچاو نەگرین، ڕێژەی تووشبووان لەوە زیاتر دەبێت".