سێ هاووڵاتی لە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مامل عەبدی" خەڵکی گوندی "نازناز"، "خورشید ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "زێوە" و "جەلال ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "بەردەکەشک" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و ناوبراوانیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراوان، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وێنە: خورشید ئیبراهی و مامل عەبدی