سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
12:13 - 2 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداری٤٧ فیلم لە سینەماكارانی كورد و بیانی، سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" لە شاری هەولێری سازد ەكرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێیەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە رێکەوتی ٥ هەتا ٨ی سەرماوەز ( ٢٥ هەتا ٢٨ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) بە بەشداریی ٤٦ فیلم لە سینەماكارانی كوردی و بیانی، لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر \"عەدنان عوسمان\" لە لێدوانێكدا بۆ كاناڵەكانی راگەیاندن وتی: \"بە بەشداریی ٤٦ فیلم، لەوانە: ٤ فیلمی بڵیندی سینەمایی و ٤٣ كورتە فیلمی چیرۆكی و دیکیۆمێنتاری لە سینەماكارانی كورد و بیانی، سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" لە دوو بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی و بە دروشمی \"كەمكردنەوەی توندوتیژی\" بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر لەبارەی فیلمەكانی بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" وتیشی: لە بەشی پێشبڕكێی ئەم فێستیڤاڵەدا ٢٤ كورتە فیلم لە پێشێبڕكێ دان، كە بریتین لە: فیلمی \"بێدەنگ\" لە دەرهێنانی رێزان ئێشیلباش، فیلمی \"لە با بپرسن\" لە دەرهێنانی بەتین قوبادی، فیلمی \"سەمای پەیكەرەكان\" لە دەرهێنانی تاریق ئاكرەیی، فیلمی \"كۆڵانێك لە پشت ماڵی ئێمە\" لە دەرهێنانی شیلان سەعدی، فیلمی \"پێوەندییەكی دوور و درێژ\" لە دەرهێنانی ئاوات نامیق ئاغا، فیلمی \"رۆژئاوایەكی خراپ\" لە دەرهێنانی محەمەد جانۆ، فیلمی \"زهرە\" لە دەرهێنانی حوسێن ئەلتاج، فیلمی \"هێز\" لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن، فیلمی \"ساتێك بۆ من\" لە دەرهێنانی مەریوان ئیبراهیم، فیلمی \"پەیكەرە لمینەكان\" لە دەرهێنانی تەحسین فایق، فیلمی \"سەفەری سارد\" لە دەرهێنانی جەلال نەسیری هانیس، فیلمی \"دەنگە نەبیسراوەكان\" لە دەرهێنانی فەرزین كەریم، فیلمی \"گلاسێك ئاو\" لە دەرهێنانی كەی بەهار، فیلمی \"نانی بەیانی\" لە دەرهێنانی مریەم دووستی، فیلمی \"لەناكاو زینێت\" لە دەرهێنانی نەوید نیكخا ئازاد، فیلمی \"دوای وانە\" لە دەرهێنانی فریشتە پارنینان، فیلمی \"بانداژ\" لە دەرهێنانی ئومید عەبدوڵڵاهی، فیلمی \"ئیتر هیچ\" لە دەرهێنانی روقیە تەوەكولی، فیلمی \"لێدان\" لە دەرهێنانی مەهسا دێهكوردی، فیلمی \"سەما لەگەڵ من بكە\" لە دەرهێنانی مریەم پیربەند، فیلمی \"دەمەوێ هەر كچ بم\" لە دەرهێنانی هێشوو ئەحمەد، فیلمی \"لە تاریكیدا\" لە دەرهێنانی كامەران جەماڵ، فیلمی \"فریسە بین الانیات\" لە دەرهێنانی باسم جیهاد و فیلمی \"رەنگێن ژنێ\" لە دەرهێنانی سۆزان شەڕەفانی.
عەدنان عوسمان لەبارەی فیلمەكانی بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" وتی: لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی ئەم فێستیڤاڵەدا ١٨ كورتە فیلم نمایش دەكرێن، كە بریتین لە: فیلمی \"بڕیار\" لە دەرهێنانی دیاكۆ جەواهیری، فیلمی \"دوو ماڵ لە باخێكدا\" لە دەرهێنانی ناجیە سەلیمی، فیلمی \"ژیلەمۆ\" لە دەرهێنانی مێهران عەباسیان، فیلمی \"هەمان ئازار\" لە دەرهێنانی هەڤاڵ سەلاح، فیلمی \"ئاوێنە\" لە دەرهێنانی هیوا محەممەد، فیلمی \"ماسیگرەكان\" لە دەرهێنانی حوسێن سێوەدین، فیلمی \"فیلم\" لە دەرهێنانی بەكر مەعروف، فیلمی \"ئەڵقە\" لە دەرهێنانی رێكەوت حەمە تۆفیق، فیلمی \"لێرەوە مەیێ\" لە دەرهێنانی وریا غەریب، فیلمی \"ندی\" لە دەرهێنانی مریەم عەلی، فیلمی \"ئەزا مێ\" لە دەرهێنانی رەجەب ئەحمەد، فیلمی \"سێ مانگ پێش ئەوەی بمرم\" لە دەرهێنانی تەیفوور ئایدن، فیلمی \"هەنار میوەی بەهەشت\" لە دەرهێنانی تەیموور قادری، فیلمی \"نیو كاتژمێر دواتر\" لە دەرهێنانی محەمەدڕەزا لوتفی، فیلمی \"دەنگی پیاوێك\" لە دەرهێنانی هیوا سووفییە، فیلمی \"ژنێك\" لە دەرهێنانی سۆران عوسمان، فیلمی \"دە\" لە دەرهێنانی چاوان زانا و فیلمی \"ئومێد\" لە دەرهێنانی ئازاد دڵپاك.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر سەبارەت بە ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" وتی: بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا تەواوی ئەندامانی لێژنەی دادوەران لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەست نیشان كراون و هەمووشیان پسپۆڕێتییان لە بواری سینەمادا هەیە.
عەدنان عوسمان لە كۆتاییدا سەبارەت بە خەڵاتەكانی لێژنەی دادوەرانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" رایگەیاند: ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵ خەڵاتەكانی خۆیان لە ١٠ بەشدا بەسەر هونەرمەندانی سەركەوتوو دابەش دەكەن، لەوانە: باشترین فیلمی دیکیۆمێنتاری، باشترین كورتە فیلم، باشترین مۆنتاژ، باشترین مووزیك، باشترین دەرهێنان، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئەكتەری كچ، باشترین ئەكتەری كوڕ و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" ٤ فیلمی سینەمایی لە دەرهێنانی سینەماكارانی كورد نمایش دەكرێن، لەوانە: فیلمی سینەمایی \"سێگۆشەی مەرگ\" لە دەرهێنانی عەدنان عوسمان، فیلمی سینەمایی \"شیرین\" لە دەرهێنانی حەسەن عەلی، فیلمی سینەمایی \"كاوار؟\" لە دەرهێنانی هۆشیار زێرۆ و فیلمی سینەمایی \"دە چركە\" لە دەرهێنانی ئاكۆ عەزیز.
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" كە تایبەتە بەو فیلمانەی كە ناوەرۆكیان پەیوەست بە مەسەلەكانی ئافرەتان و ئەو هەموو توندوتیژییەی كە رووبەرڕوویان دەبێتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سینەمای هەولێر سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێکەوتی ٥ هەتا ٨ی سەرماوەز (٢٥ تا ٢٨ی نوامبری ی ٢٠١٢ی زایینی) لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.