سێڵاو لە خوراسانی باكووری رێگای هاتوچۆی ٣٠ گوندی بڕی

15:11 - 8 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی بارینی زۆر و هاتنی سێڵاو لە خوراسانی باكووری شەوی پێشوو رێگای پێوەندیی٣٠ گوندی یەكێك لە بەخشەكانی شاری \"بجنوورد\" پچڕا.

لێپسراوی گشتیی بەڕێوبەریی قەیرانی پارێزگای خوراسانی باكووری بە هەواڵدەریی \"ئیرنا\"ی راگەیاندووە، بارینی زۆری باران كە لە دوێنێ یەكشەممەوە دەستی پێكردووە، شەوی پێشوو بۆتە هۆی پچڕانی رێگاوبانی٣٠ گوندی بەخشی \"راز و جرگلان\" هەڵكەوتوو لە باكووری رۆژئاوای شاری بجنوورد و خەسارێكی زۆری بە رێگاوبانی گوندەكانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
\"9572.jpg\"
سەید عەلی میركەریمی ئەوەشی زیاد كردووە، هاتنی سێڵاو جیالە خەسار گەیاندن بە رێگاوبان و جادەكان، خەسار و زیانی بە رەز و باخی خەڵكیش گەیاندووە كە هەتا ئێستا ئاست و رێژەی ئەو خەسارانە لەلایەن كارناسانەوە رانەگەیەنراون.

بەڕای كارناسانی كەشناسی ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ و لە رۆژانی داهاتووشدا جارێكی‌تر سێڵاو لەو ناوچەیە هەڵبستێ‌.

بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەكان هەتا ئێستا رێگای پێوەندیی ٢٠ گوندی بەخشی \"راز و جرگلان\"ی خوراسانی باكووری پچڕاون و بوونەتە هۆی داخرانی قوتابخانەی هێندێ‌لە گوندەكان.