سێزیندانیی سیاسیی كورد دۆسییەكانیان ناروونە
15:28 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: سێهاووڵاتیی كورد دوای تێپەر بوونی زیاتر لە شەش مانگ لە دەستبەسەر كردنیان هەتا ئێستا دۆسییەكانیان روون نەبۆتەوە.
چەنگیز قەدەم خێر، شۆڕش رەزایی و فەردین فەرەجی لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.
ماڵپەڕی كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردەوە، شۆڕش رەزایی رێكەوتی 17ی جۆزەردان لە گوندی \"بۆڕیەڕ\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنەوە دەستبەسەر كراوە و دوای راگرتنی بۆ ماوەیەكی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا رەوانەی زیندانی شاری مەریوان كراوە.
هەر لەو پێوندییەدا چەنگیز قەدەم خێر و فەردین فەرەجی رێكەوتی 19ی جۆزەردان لە دەورووبەری شاری سنە لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر دەكرێن و دواتر رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە دەكرێن، بەڵام هەتا ئێستا بە فەرمی دادگایی نەكراون و دۆخی پەرەوەندەكانیان ناڕوونە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئەو سێزیندانییە كوردە بەپێی ئەو پەروەندە سازییەی كە بۆیان كراوە مەترسیی بڕینەوەی حوكمی ئیعدامیان لەسەرە.
ماوەیەك لەمەوبەر ئەو هاووڵاتییانە لە ژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكاندا بە ناچاری لە كاناڵی پرس تی ڤی ئیعترافیان كرد.