سینەماكاری كوردی توركیە خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی فێستیڤاڵی "كەن" مسۆگەر كرد

21:23 - 8 جۆزەردان 2712
كوردپا: دەرهێنەری كوردی خەڵكی توركیە، توانی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی شەست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی كەن مسۆگەر بكات.

هەواڵدەریی ئاناتۆلی بڵاوی كردەوە، \"رێزان یشیل باش\" دەرهێنەری تەمەن 35 ساڵی كوردی توركیە توانی بە كورتە فیلمێك بەناوی \"بێدەنگ\" پاش یەلماز گونەی خەڵاتی باشترین كورتە فیلم مسۆگەر بكات و خورمای زێڕین بباتەوە.

فیلمی بێدەنگ بڕگەیەكی كورتە لە ژیانی لاوێكی خەڵكی ئامەد بەناوی زەینەب كەلە قەیرانی سیاسیی ساڵی 1984 هاوسەرەكەی زیندانی كراوە و ئەویش جوتێ‌پیڵاوی نوێی كڕیوە و بردوویەتە ناو زیندانەوە كە پێی بدات، بەڵام ئیزنی پێ‌نادەن.
\"4687.jpg\"
سەرەڕای ئەوەی كە لەناو زیندان و لە كاتی چاوپێكەوتن و دیدارەكاندا دەبێ‌هەموان بە توركی قسە بكەن، بەڵام زەینەب تەنیا زمانی كوردی دەزانێت و ئەم مەسەلەیەش دەبێتە هۆی كێشە و ئاستەنگ بۆ زەینەب.

پێشتریش سینەماكاری لاوی كوردی خەڵكی سنە لە تازەترین سەركەوتنی سینەمایی خۆیدا بە سیناریۆی \"گۆڕستانێك كە هەموو رۆژێ ترێی دەدا\" وەك یەكێك لە 10 سیناریۆ هەڵكەوتەكانی ساڵی 2012 لە شەست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی كەن هەڵبژیچردرێت و بەشداری بكات.

فێستیڤاڵی فیلمی كەن بۆ یەكەم جار لە شاری \"كان\" لە باشووری فەرانسە لە سێپتامبری ساڵی 1939 بەڕێوە چوو، بەڵام دواتر هەتا كۆتایی هاتنی شەڕی دووەمی جیهانی راگیرا.

لە دەیەی 1950ی زایینی كاتی بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵ، لە مانگی سێپتامبرەوە كرا بە مانگی ئاوریل و لە ساڵی 1955ی زایینیەوە، خورمای زێڕین وەك خەڵاتی سەرەكیی فێستیڤاڵی فیلمی كەن دیاری كرا.