سپای پاسداران باڵی بە سەر دونیای مەجازیدا کێشاوه

19:48 - 26 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکیک لە هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران، زیاتر لە ٢٥٠٠ ماڵپەڕی لە دونیای مەجازی لە ئیران دروست کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سپای پاسداران بە وەڕێخستن و دروستکردنی سەدان ماڵپەڕ لە ئینترنێت، بە شوێن بەڕێوەبریی\" شەڕی نرم\"ـه‏وەیە.

ڕۆژی سێ‏شەممە ٢٥ی ڕەشەمە لە ڕێوڕەسمێکی نیزامیدا، لە تاران ڕێزیان لە \"بەسیجیانی سایبری\" گرت و هاوکات ئاماری ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای پاسدارانیان بڵاو کردووە.

سیستمی کۆکردنەوەی دونیای مەجازیی سپا لە تارانی گەورە، ناسراو بە \"قەسەم\" ڕایگەیاند کە سپای پاسداران ٢٥٠٠ ماڵپەڕی هەیە.

جیگری فەرماندەیی قەرارگای مەجازیی سپا، لە لێدوانێکدا ئامانجی ئەو هەوڵانەی\"گەیشتن بە خاڵی زێڕین\" ناو برد و بە \"جیهادی\" زانی.

مەنسوور ئەمینی، وەگەرخستنی هێزی سایبریی، لە ڕوانگەی\"بەشداری و ڕێکخستنەوە\" بە کەمتر لە وەرگەڕخستنی چالاکیی نیزامی نەزانی.

فەرماندە نیزامییەکانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمەدا، داوکاری بە ئەنجام گەیاندنی چالاکییە نیزامییەکانی وەک \"فتح المبین\" و \"بیت المقدس\" لە دونیای مەجازی بوون.

لە ناوەندە هاوشێوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ \"پێشگیری و بەڕێوەبەریی شەڕی نەرم\" دەتوانین ئاماژە بە جێگری سیاسیی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، کومیتەی دیاری کردنی ڕاستێنەکانی سزاکانی سەر تاوانە کامپیۆتێرییەکان، شێرکەتی پەیوەندییە بنەڕەتییەکان، ڕێکخراوی ڕیکخستنی ڕێسا و پەیوەندییەکانی ڕادیۆیی، ئیدارەی گشتی ڕاگەیەنەکان و هەواڵدەرییەکانی وەزارەتی ئەرشادی ئیسلامی، پۆلیسی فەتا، شوورای باڵای ئای.تی...

سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەی \"چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی ماڵپەڕەکان\" بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خستووتە ژێر چاوەدێری.