سووکایەتی و هەڕەشە کردن لە ئۆگرانی ئاینیی بەهاییەت بەردەوامە
15:50 - 16 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: پاش ئەوەیکە فائێزە ڕەفسەنجانی کچی هاشمیی رەفسەنجانی، لەگەڵ فەریبا کەمال ئابادی، یەکێک لە ڕێبەرانی ئاینیی بەهاییەت کە بە شێوەی کاتی لە زیندان هاتبووە دەرەوە دیداری کرد، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و هەڕەشە و گورەشە لە پێڕەوانی ئەم ئایینە دەستی پێ کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، بەرپرسانی قەزایی ئێران لەمەڕ پێوەندی گرتن لەگەڵ پیڕەوانی ئایینی بەهاییەت هۆشداریان داوە. دادستانی گشتیی وڵاتی ئێران لەو پێوەندییەدا هۆشداری داوە کە لە ئەگەری پێوەندی گرتن لەگەڵ پێڕەوانی بەهاییەت، خەڵک دەبێ چاوەڕوانی دەرئەنجامە یاساییەکانی بکەن.
هەواڵدەریی \"تسنیم\" لە زاری دادستانی گشتیی ئێرانەوە بڵاوی کردۆتەوە کە؛ \"بایەخ دانان بۆ بەهاییەت وەکوو ڕۆکردنی خنجێرێکە لە دڵی ئیمامی زەماندا\".
مۆنتەزێری ئەوەشی زیاد کردووە کە؛ \" بەهاییەکان حەشیمەتێکی لادەر و دەستکردی ئینگلیس و ئیسرائیلن\".
هەر لەو پێوەندییەدا، عەلی مۆتەهەری، جێگری بەرپرسی مەجلیسی شورای ئیسلامی، بەهاییەتی وەکوو؛ \"فیرقەیەکی خورافیی دەستکردی ئیستعمار\" لە قەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە کە، ئەم ئایینە هەڵینجاوی هزر و بیرکردنەوە نیە و هەربۆیەش مافی پڕوپاگەندە بۆ خۆیی نیە\".
شایانی باسە کە لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا، زۆرێک لە پێڕەوانی ئەم ئایینە لە ئێران دەستبەسەر و تەنانەت ئێعدام کراون. پێڕەوانی ئایینی بەهاییەت لە ئێراندا ژیانێکی کۆیلەمەرگی و ئاستەم دەبەنە سەر و لە زۆربەی مافە سەرەتاییەکان بێبەش کراون.
حکوومەتی ئێران بوونی مەقبەرەی بەهائوڵڵا لە شاری حەیفای وڵاتی ئیسرائیل، بە بەڵگەی دەستکرد بوونی ئەم ئایینە لە لایەن ئیسرائیل دێننەوە. ئەوەش لەحاڵیکدایە کە بەهائوڵڵا لە لایەن ئیمپراتوری عوسمانییەوە بۆ شاری \"عەکا\" لە فەلەستین دوور خراوەتەوە، بەهائوڵڵا هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە. وڵاتی ئیسرائیل ٥٦ ساڵ پاش کۆچی دوایی بەهائوڵڵا دامەزراوە.