سورەیا فەلاح خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانیی ساڵی 2012ی پێ دەبەخشرێت
12:50 - 6 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سورەیا فەلاح خانمە كوردی چالاكی مافەكانی ژنان لەلایەن ئەنجومەنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شۆرای رێكخراوەكانی باشووری كالیفۆڕنیاوە خەڵاتی هاووڵاتیی جیهاینی ساڵی 2012ی پێ دەبەخشرێت.
\"رێكخراوی ژنانی ئازەر میهری كوردستان\" بڵاوی كردەوە، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانی بۆ ساڵی 2012 ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی رەزبەری ساڵی 1391ی هەتاوی (27ی سێپتامبری 2012ی زایینی) لە شاری \"لوس ئانجلێس\"ی ئەمریكا بە سورەیا فەلاح خانم كوردی چالاكی نێودەوڵەتیی مافەكانی مرۆڤ و ئەندام و راوێژكاری رێكخراوی ژنانی ئازەر میهری كوردستان بەڕێوە دەچێت.
هاوكات لەگەڵ سورەیا فەلاح دوو چالاكی مافی مرۆڤی دیكەش بەناوەكانی \"دوكتۆر گوتا و هینیكا\" لە وڵاتی ئیتیۆپی، بەهۆی دامەزرانی سیستمی تەندروستیی بەردەوام لە پەروەدەی و بارهێنانی ناوچە گوندنشینەكانی ئەو وڵاتە بەناوی \"ئێتیۆپیی هەرمان\" لەلایەن ئەنجومەنی رێكرخاوی نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شۆرای رێكخراوەكانی باشووری كالیفۆڕنیا ئەو خەڵاتە وەردەگرن.
خەڵاتی هاووڵاتیی نموونەی جیهانی ساڵی 2012 هەر ساڵە بەو رێكخراو و چالاكانەی مافی مرۆڤ دەدرێت كە تەمەنی خۆیان لەپێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی و خزمەت بە كۆمەڵگا تەرخان كردووە.
پێشتر ئان سان سووچی چالاكی مافەكانی مرۆڤ و رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی \"بێرمە\" ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.